سایتی جەبار شیخانی و هەواڵێکی ناڕاست
هاوڕێکەم هاتە سەر خەت و پاش سڵاو و خێرا بێ ئەوەی چاوەڕێی عەلەیکی من بکات ، بۆمی نووسی ئەرێ تۆ هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا پەشیوت بیستووە ؟ کە خوێندمەوە لە جێی خۆم ویشك بووم و حەپەسام و بە خۆمم گوت بڵێی ڕاست بێ و دەستی چەپەڵی مەرگ ئەو کەڵە مرۆڤەشمان وا زوو لێ بسێنێت...
بۆم نووسا. نا برا... لە هیچ سایتێک دا ئەو هەواڵەم بەرچاو نەکەوتووە و یەکسەر بیرم بۆ ئەوە چوو کە ئەگەر ئەو هەواڵە ڕاست بێت حەتمەن ئێستا لە فەیس بووکدا دادەنرێت...تا من فریای نووسینی ناو و وشەی تێپەڕبوونم لە فەیس بووک کەوتم.ئەو لینکی سایتەکەی جەبار شێخانی بۆم نارد.هەواڵەکەم خوێندەوە..ژومارە تەلیفونێکیش لە گەڵ هەواڵەکەدا دانرا بوو بۆ ئەوەی کە بۆ کات و شوێنی پرسەکە پێوەندی پێوە بکرێت.. لەفەیس بووکدا هیچم نەبینا.. ئۆخژنێك بە دەروونم دا هات و زانیم هەواڵەکە لە راستییەوە دوورە.. بۆ تەواو دڵنیا بوون ، تەلیفونکەم هێنا و ژومارەی نووسراوم وەرگرت.. پاش سڵاو و چاک و چۆنی و داوای لێبووردن لە خاوەنی ژومارەکە کە موزاحیمی بووم ، هەواڵەکەم لێ پرسی...کابرا وتی کاکە من داوای لێبووردن دەکەم.. بڕوا بکە خەبەرم لە هیچ نییە و نازانم کێ بووە ئەو درۆیەی بڵاو کردووەتەوە و ژومارەی منی نووسیوە. ئەوە ئەمڕۆ سەدان کەس تا ئێستا پێوەندییان بە منەوە کردووە بۆ ئەو هەواڵە...شوکر هەواڵەکە بە درۆ دەرچوو..
لە کۆتاییدا بە بەڕێوەبەرانی ئەو سایتە دەڵێم کە لە بڵاو کردنەوەی هەواڵ دا ئەوەندە پەلە نەکەن و هیوای تەمەنێکی درێژ و تەندرووستی هەمیشەییش بۆ مامۆستا پەشێو دەخوازم...
