له ڕیزبه‌ندی جیهانی ئازادی چاپه‌مه‌نیدا له نێوان 175 وڵات ئێران له پله‌ی 172 هه‌م دایه . له فارسییه‌وه بۆ کوردی : ئه‌حمه‌د خوسره‌وی سه‌رچاوه : به‌شی فارسی سایتی العربیة ڕێکخراوه‌ی ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور ، ڕیزبه‌ندی جیهانی بۆ ئازادی چاپه‌مه‌نی بۆ ساڵی 2009 بڵاو کرده‌وه. له ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌دا هاتووه که ئێران له نێوان 175 وڵاتی جیهان دا له پله‌ی 166 ی ساڵی رابووردوی دا بۆ پله‌ی 172 هه‌م دابه‌زیوه. وڵاتانی تورکمه‌نستان،کوریای باکوور و ئه‌ریتریا له سێ پله‌ی کۆتایی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌دا له دوای ئێرانه‌وه‌ن. به پێی ئه‌و ڕاپۆرته که ڕێکه‌وتی 20 ی ئوکتوبری ئیمساڵ بڵاو کراوه‌ته‌وه ، ڕۆژنامه‌نووسانی ئێرانی ئیمساڵ له هه‌ر کاتێكی دیکه زیاتر له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ئازار دراون.
هه‌ڵبژاردنی سه‌ر له نوێی ئه‌حمه‌دی نژاد و خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵك وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌و هه‌ڵبژاردنه ، له‌م دوایییانه‌دا ئێرانی برده ناو قه‌یرانێكی قووڵه‌وه و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه که ڕه‌شبین بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت له هه‌مبه‌ر ڕۆژنامه نووس و وێبلاگنووسهکاندا زۆرتر بێت.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که جێگیر کردنی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان له چاپخانه و ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌کاندا بۆ سانسۆر کردنی بابه‌ته‌کان به‌ر له بڵاو بوونه‌وه‌یان ، قۆڵبه‌ست کردن و به‌ند کردن و هه‌ڵس و که‌وتی خراپ و نایاسایی به‌ر بڵاو له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسه‌کاندا بوون به هۆی ئه‌وه‌ی که ژوماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆژنامه‌نووسان به ناچاری وڵاتی خۆیان جێ بهێڵن. ئه‌مه وێنه‌یه‌کی گشتی له بارودۆخی ئازادی چاپه‌مه‌نی یه له ئێران‌دا له‌م ساڵه‌دا.
ژان فرانسوا ژولیارد سکرتێری یه‌که‌می ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور له مه‌ڕ داکۆکی کردن له ئازادی چاپه‌مه‌نی و به تایبه‌ت پێگه‌ی ئێران له‌و نێوه‌دا ڕایگه‌یاند که : له پلهکهنی خواره‌وه‌ی ڕیزبهندییهکهماندا ئێمه به تایبه‌ت نیگه‌رانی باروودۆخی ئێرانین. چوونکه ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار دابه‌زیوه وه له سێ وڵاتی جه‌هه‌نه‌می بۆ ئازادی چاپه‌مه‌نی تورکمه‌نستان، کوریای باکوور و ئه‌ریتریا که ساڵانێکه دوایین پله‌کانی ڕیزبه‌ندییان به خۆیان تایبه‌ت داوه ، نزیك بووه‌ته‌وه :.
ئه‌و هه‌ر وه‌ها وتی که ; له هه‌موو جێیه‌کی دونیادا ده‌بێ به هیز و چاوه‌ڕوانییه‌کی وه‌ك یه‌ك داکۆکی له چاپه‌مه‌نی بکرێت. جێی نیگه‌رانییه که هه‌موو ساڵێك ئێمه شاهیدی دابه‌زینی پێگه‌ی دێموکراسی ڕۆژئاوایی و وڵاتانی وه‌ك فه‌رانسه، ئیتالیا وه یان سلۆواکی له ڕیزبه‌ندی دا ده‌بین. ئوروپا ده‌بێت هه‌وڵ بدا که ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ ئازادییه سیاسییه‌کان. ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان شایانی لۆمه کردن بین چۆن ده‌توانین وڵاتانی دیکه‌ی دونیا به نه‌بوونی مافی مرۆڤ تاوانبار که‌ین. کاریگه‌ری باراك ئوباما له سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌و وڵاته 20 پله بڕواته سه‌ره‌وه و له پله‌ی 40 همی ڕیزبه‌ندی ساڵی پێشوو بۆ پله‌ی 20 ی ڕیزبه‌ندی ئیمساڵ هه‌ڵزنێت. به‌ڵام ئه‌م چوونه سه‌ره‌وه‌یه بۆ دڵنیاییمان به‌س نییه.
له هه‌مان ڕاپۆرت دا هاتووه که ; بارودۆخی ئازادی چاپه‌مه‌نی له ئێران‌دا له ساڵی 2009 به شێوه‌یه‌كی جیدی ڕووی له خراپ بوون کردووه، مردنی وێبلاگ نووسی لاو ئومید ڕه‌زا میر سه‌یافی له زیندانی ئه‌وین دا و درێژه‌ی قۆڵبه‌ست کردنی ڕۆژنامه نووسان و یه‌ك له‌وان هه‌واڵنێری ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی روکسانا سابری و دواتر قۆڵبه‌ست کردنی کۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه نووسان به دوای سه‌رکوتی خۆپیشاندان وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دژ به ته‌زویر و سه‌رپێچی کردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌ر له نوێی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد د ا وه‌ك سه‌ره‌ك کۆمار له 12 ی مانگی ژویهن دا نموونه‌ی هۆکاره‌کانی خراپ بوونی دۆخه‌که‌ن. ڕۆژنامه نووسه قۆڵبه‌ست کراوه‌کان ناچار به دانپێدانانی زۆره ملی بوون و له‌و دادگایانه‌ی که مافه سهرهتایییهکانیشان له به‌رچاو نه‌گیرا دادگایی کران .
شایانی باسه که له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابووردودا له لایه‌ن ڕاپۆرتنێره بێسنووره‌کان و به هاوکاری ڕۆژنامه نووسان و کارناسانی بواری چاپه‌مه‌نی ڕیزبه‌ندی جیهانی له بواری ئازادی چاپه‌مه‌نی ئاماده ده‌کرێ و بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌ی ئێستا به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی باروودۆخی چاپه‌مه‌نی له وڵاته‌کاندا له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2008 تا سه‌ره‌تای سێپته‌مبه‌ری 2009 ه‌وه ئه‌نجام دراوه.
له ڕیزبه‌ندی ئیمساڵدا ، وڵاتی ئیسرائیل به هۆی کوشتاری خه‌ڵکی غه‌زه‌وه له پله‌ی 48 ه‌وه بۆ پله‌ی 93 دابه‌زیوه و وڵاتی کۆیت پله‌ی 86،عێراق 145،ئه‌فغانستان 149وه پاکستان پله‌ی 159 یان به ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که وڵاتانی ئوروپایی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که 13 پله‌ی سه‌ره‌تای ڕیزبه‌ندییه‌که‌یان به ده‌ست هێناوه به‌ڵام فه‌رانسه له پله‌ی 43 و سلۆواکیا له پله‌ی 44 و ئیتالیا له پله‌ی 49 هه می ڕیزبه‌ندییه‌که دان و دێموکراسییه نوێیه‌کانی ئه‌فریقا وه‌ك مالی، ئه‌فریقای باشوور و غانا وه یان وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین وه‌ك ئوروگوای و ترینیدادۆ توباگۆ له پێشه‌وه‌ی ئه‌واندان.
|
|
