|
ئه_زامدار
له سه‌ر نه‌ورۆز و مێژووی نه‌ورۆز و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز هه‌تا ئێستا زۆر گووتراوه و زۆر نووسراوه و زۆریش باسکراوه. له لایه‌ن گه‌لانی ئاریایی‌یه‌وه هه‌ر یه‌که‌و به شێوازێك یادی ئه‌م ڕۆژه ده‌کرێته‌وه و ئێمه‌ش وه‌ك کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و له هه‌ر گۆشه و قوژبنێکی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وی‌یه بین له‌و ڕۆژه‌دا جێژن ده‌گرین و پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ و جێژنی نه‌ورۆز له یه‌کتری ده‌که‌ین. بۆ خۆم که له به‌ر نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویست و ده‌ست ڕانه‌گه‌یشتنم به‌و کتێب و نووسینانه‌ی که به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان، ڕوویه‌کی زانستی یانه‌ی مێژووی ئه‌م ڕۆژه بده‌نه ده‌ستم، چه‌ند پرسیارێكم له مه‌ڕ نه‌ورۆز ئاراسته‌ی چه‌ندی که‌س کردووه و زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش که به‌نده ڕووم لێنان به خۆشی‌یه‌وه وێرای سه‌رقاڵی خۆیان، له کاتی خۆیان پێ به‌خشیم و له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه وڵامی پرسیاره‌کانمیان داوه‌ته‌وه. قسه کردن و پرسیار دروست بوون له سه‌ر نه‌ورۆز زۆر له‌م ئیشه چووکه‌ی من هه‌ڵده‌گرێ و منیش مه‌به‌ستم له‌م ئیشه شاکار خوڵقاندن و که‌لێن پڕ کردنه‌وه‌یه‌ك له‌و بواره‌دا نه‌بووه .وه له‌وانه‌یه پرسیاره‌کانیشم له ڕوانگه‌ی زۆر که‌سه‌وه پرسیاری ساکار بن. به‌ڵام من بۆ خۆم پێویستم به وڵامی ئه‌م پرسانه هه‌بووه و واشم به باش زانی که ئه‌گه‌ر بێتوو له سه‌ر چه‌ند سایتێک دا بڵاویان بکه‌مه‌وه، زه‌ره‌ر به په‌ز ناگه‌یه‌نێ و ئێ له‌وانه‌یه که‌سێكی دیکه وه‌ك من پێویستی به‌م وڵامانه هه‌بێت... جا له به‌ر ئه‌وه‌ی له نه‌ورۆز و هاتنی نه‌ورۆز دوور نه‌که‌وینه‌وه ، ئه‌و وڵامانه‌ی که تا ئێستا پێم گه‌یشتوونه‌ته‌وه له‌م به‌شه‌دا بڵاو ده‌که‌مه‌وه. به گه‌یشتنی وڵامه‌کانی ئه‌و ئازیزانه‌ش وا یه‌شتا چاوه‌ڕێ‌ی ده‌که‌م، ئه‌وانیش له به‌شێكی دیکه دا بڵاو ده‌که‌مه‌وه.. ساڵی نوێ‌ی و نه‌ورۆز له گه‌لی کورد پیرۆز a_zamdar@hotmail.com بۆ زانیاری زیاتر له ده‌قی دیمانه‌کان کلیکی ئێره بکه
|