کاك سه‌فه‌ر میرزاده‌ی به‌ڕێز 3 بابه‌تی خۆی بۆم ناردووه که له‌م وێبلاگه‌دا بڵاویان که‌مه‌وه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر سێ نووسینه‌که‌ی کاك سه‌فه‌ر کلیکی درێژه‌ی بابه‌ت بکه‌ن
حکومه‌ت و سه‌رۆکه‌کانمان به‌رهه‌می هه‌ڵه‌بجه و قوربانیه‌کانمانن !
سه‌فه‌ر میرزاده
له مێژوی هه‌ر میلله‌تێکدا هاتووه و به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیوه که دوای قوربانیدان و خوێن ڕشتن و چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌ی که له سه‌ریان بووه له به‌رامبه‌ری شۆڕ‌شیان کردووه و قوربانیان داوه و گه‌یشتونه‌ته ئامانجێک ،
پێناسه‌ی ژیان هه‌ر خۆی وایه که له به‌رامبه‌ر هه‌ر ماندوبون و قوربانیه‌کدا پاداشتێک ده‌ستکه‌وتێک به ده‌ست ده‌هێنیت وه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه بۆ جوانی و ڕاستی و مافی ڕه‌وات بێ ئه‌وا بێگومان ده‌ستکه‌وت و پاداشته‌که‌ت جوانی و سه‌رکه‌وتنی تۆ ئه‌بێت ، خۆمان وته‌نی واته کورد ئه‌ڵێ ( چی ئه‌چێنیت ئه‌وه ئه‌درویته‌وه ).
ئێمه‌ی کورد یه‌کێکین له‌و میلله‌تانه‌ی که زۆر ترین و گه‌وره‌ترین قوربانیمان له پێناو سه‌ره‌تایترین مافی بێ قه‌ید و شه‌رتی خۆمان داوه و دڕنده‌ترین و زل هێزترین دوژمنمان هه‌بو .
ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه پێ ی گه‌یشتوین و تێیداین بێگومان بۆ دوژمنانمان جێ ی ناڕه‌حه‌تی و چقڵی چاویانه وه به داخه‌وه بۆ زۆر له ئێمه‌ش قه‌درنه‌زانیه ،
ئێمه ناتوانین ڕێز له قوربانیه‌کانمان و شه‌هیده‌کانمان بگرین وخۆشمان بوێن گه‌ر ڕێز له‌م ده‌ستکه‌وتانه‌مان نه‌گرین ، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده و سه‌رۆک و زمانی کوردیمان خۆش نه‌وێت دوباره ناتوانین ڕێز له خۆمان بگرین که که‌س و هاوڕێ و دۆستی شه‌هیده‌کانمانین ،
وه بێگومان ئه‌مه‌ی هه‌مانه و پێ ی گه‌یشتوین بێ که‌م و کوڕی نابێت که‌م و کوڕیش هه‌یه به‌ڵام به‌شێک له که‌م و کوڕیه‌کان ئه‌وه خۆمانین که ژینگه نه پارێز و بێ پره‌نسیب و بێ موبالاتیمان هه‌یه و هاوکاری حکومه‌ت و دام و ده‌زگا کوردیه‌کانمان نین ،
وه هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌بێ سه‌رکرده و حکومه‌ته‌که‌مان له ڕێگه‌ی دڵسۆزی و خه‌مخۆریان بۆ میلله‌ت، خۆشه‌ویستی و وه‌فاداریان بۆ شه‌هیدان و قوربانیان بسه‌لمێنن، وه ئه‌بێت به هه‌مان جۆر میلله‌ت و تاکی کوردیش به ڕێز گرتن له حکومه‌ت و ده‌ستکه‌وت و سه‌رکرده‌کانمان خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری خۆمان بۆ شه‌هیدانمان بسه‌لمێنین !
هه‌زاران سڵاو‌و چه‌پکه گوڵ بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و قوربانیان ، سه‌ربه‌رزی بۆ که‌س و کاری سه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست ،له‌م یاده‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش دائه‌نه‌وێنین ،
نه‌فره‌ت و ڕوڕه‌شیش بۆ دوژمنانی گه‌ل و نیشتیمان .
***********
تێگه‌یشتن له چه‌مکی ئۆپۆزیسیۆن بون ! قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه ورد‌و ئاڵۆز و ناسکه به هه‌مان شێوه‌ی قسه کردن له چه‌مکی ئازادی، وه بێگومان هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگاو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێناسه‌ی جۆراوجۆر‌و تێڕوانین و په‌یڕه‌وی جیاوازیان هه‌یه بۆ ئۆپۆزیسیۆن بون ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێستا گرنگه‌و پره‌نسیبه‌و که ئه‌بێ ته‌حه‌مولی بکرێت ئه‌وه‌یه که ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی دونیا ئه‌بێ به‌رهه‌م وکاریگه‌ری ئه‌م چه‌رغه نوێیه بن ، واته دور له سوکایه‌تی و چه‌واشه‌کاری ، وه دروستبون له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی که ئه‌بێ ئه‌مه سه‌ره‌تایترین دروشم و په‌یڕه‌ویان بێت ! واته به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به جیا له‌مه جگه له تێکده‌ری و دژایه‌تی تاک و کۆمه‌ڵگا ئه‌مانه پێناسه‌یه‌کی تریان نیه ، که بێگومان ئه‌م جۆرانه زۆر جار کاره‌کته‌ر و فکریان ئه‌چێته قاڵبی تیرۆر و تۆقانیشه‌وه ، که‌واته ئه‌بێ زۆر زانستانه و ته‌ندروستانه و سه‌رده‌میانه ئه‌وانه‌ی که خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن ئه‌زانن له‌م چه‌مکه تێ بگه‌ن ، که بێگومان تاکو ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و کوردستانی خۆمان به تایبه‌تی هیچ جۆره ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌و جۆره ته‌ندروست و خزمه‌تکاری تاک و کۆمه‌ڵگاکه‌ی بونی نیه ، جگه له چه‌واشه کاری و خۆڵ له چاو کردنی خه‌ڵکی و سوکایه‌تی به خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی به‌رامبه‌رهیچیتر نیه ، هه‌ر تاک و لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆن به‌بێ هه‌بونی مێژوو ڕابردوی له خزمه‌ت و خزمه‌تکاری و ئاشتی و ئاوه‌دانی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌وا مافی وتن و خۆناساندنی وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی ته‌ندروست و سه‌رده‌می و دڵسۆزی بۆ خه‌ڵک نیه ! که‌واته که تۆ ئه‌و جێ ده‌ستت نه‌بو وه به‌و جۆره‌ش له نزیک تاک و کۆمه‌ڵگاکه‌ت نه‌بویت، وه تۆ که نه‌تتوانی له پێشبڕکێدابیت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌رامبه‌رت بۆ سه‌رخستن و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ت که‌واته تۆ دیسانه‌وه جگه له تێکده‌ری و مه‌رامێکی ڕه‌ش له ژێر ئه‌و ناوه و ده‌مامکدارێکی ترسناک بۆ خۆت وکۆمه‌ڵگاکه‌ت بێگومان هیچیتر نیت و خه‌ڵکیش ئه‌بێت هوشیار بن له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره ده‌مامکانه ! ******************** قیاده کورده‌کانمان بۆ وا ده‌که‌ن ئه‌مه له پێناو چی ؟! جێی داخه که ئه‌مڕۆ له کوردستانی باشوردا کۆمه‌ڵێ گرژی ومل ملانێ و کوتله‌کاری له قیاده‌ی کوردی‌دا به‌دی ئه‌کرێ وخۆی ناساندووه ، به تایبه‌ت له پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، ئه‌و یه‌کێتیه‌ی که‌جێ ی دڵخۆشی و هیواو متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بو له دایک بوی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و شه‌هیدانی سه‌رکرده‌ی وه‌کو ئارام ی نه‌مر، ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی ناو یه‌کێتی له پێناو چی ئه‌م هه‌مو په‌رش و بڵاوی و جیا کاریه ئه‌که‌ن ؟! یان ئه‌وه‌تا با خۆیان یه‌کێتیه‌کی تر دروست بکه‌ن و له‌یه‌ک چوارچێوه‌و ڕێکخراودا خۆیان ڕێک بخه‌ن و هه‌ردوولایان له پێشبڕکێدابن بۆ خزمه‌ت و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵک وکۆمه‌ڵگاکه‌یان ، چونکه دروستبونی یه‌کێتیه‌کی تر زۆر باشتره له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێ که‌سیتری نامۆ لای خه‌ڵکی کوردستان و گومان له ڕابردوو دڵسۆزیان ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و له‌م درزانه‌وه خه‌ڵک فریو بده‌ن ، ئه‌مه‌ی که جه‌نابتان ئه‌یکه‌ن جگه له زه‌ره‌ری خۆتان و به فیڕۆدانی ره‌نج و خه‌باتتان و نه‌هامه‌تیه‌کی تر بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاکه‌تان چیتری لێده‌که‌وێته‌وه و چ هیوایه‌کی هه‌یه ؟! ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه له خۆ گرتن ئاسایی یه‌و پیرۆزه هه‌ر بووه‌و هه‌ر ده‌شبێ به‌ڵام نه‌گاته سنور به‌زاندن و سوکایه‌تی به یه‌کتری و بێ متمانه‌یی لای خه‌ڵک و به فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیدان و قوربانیان ، وه زۆر جێ ی داخیشه که تاکو ئه‌مڕۆ به‌و هه‌مو ده‌سکه‌وتانه‌شمانه‌وه هێشتا هه‌ر نه‌مانتوانیوه به‌و جۆره بین که هه‌ر هیچ نه‌بوایه یه‌کگرتوو دوژمن له‌رزێن بین! وه جێ ی داخه که تاکو ئه‌مڕۆ لای دوژمنانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کامان ئه‌وه‌نده‌ی که جێ ی گاڵته جاڕی و پێکه‌نینین که‌متر بوینه‌ته چقڵی چاویان و گه‌یشتن به ماف و داخوازیه‌کانمان . ئاخر پێم ناڵێن کێ به‌قه‌د کورد خانه‌دان ومیوان دۆسته ؟ کێ هێنده‌ی کورد قوربانی و خوێنی ڕژاوه و ئه‌مه‌نده دوژمنی هه‌یه ؟! بێگومان که‌م که‌س که‌م میلله‌ت، به‌ڵام ئێمه به‌م کارانه‌ی ئێستامان خۆ به جیهان ئه‌ناسێنین که که‌س وه‌ک ئێمه له‌ناو یه‌کترا ناکۆک و له‌گه‌ڵ یه‌کترا نا ته‌باو دوبه‌ره‌کی و پڕله مل ملانێ نیه !!
