چه‌ند کۆپله شیعر
سیروان
بێخاکین و بۆێشی تێناکۆشین
بشمانده‌نێ،زوو به خه‌ڵکی ئه‌فرۆشین!
هه‌مووکه‌س هه‌یه‌تی تیکه‌یه‌ک ئه‌رد و خاک
ده‌یپارێزێ، له ده‌ستی پیس و ناپاک
هه‌ر کورده‌یه له خاک و .............
چه‌ند کۆپله هۆنراوه
سیروان
بێخاکین و بۆێشی تێناکۆشین
بشمانده‌نێ،زوو به خه‌ڵکی ئه‌فرۆشین!
هه‌مووکه‌س هه‌یه‌تی تیکه‌یه‌ک ئه‌رد و خاک
ده‌یپارێزێ، له ده‌ستی پیس و ناپاک
هه‌ر کورده‌یه له خاک و ئاو بێبه‌ری
بۆیه به‌شیه‌تی هه‌ڵهاتن و چه‌رمه‌سه‌ری
***************
له‌قه‌دپاڵی کێوێکه‌وه
بینیم گوڵێکی نازه‌نین
په‌ڕه‌کانی سیس و ژاکاو
ده‌ستیان کردبوو به هه‌ڵوه‌رین
پرسیم ئه‌ی گوڵ!
به‌م هه‌ڕه‌تی به‌هاره دا هه‌ڵوه‌رین بۆ؟
وتی:
بولبول لێم تۆراوه و
منیش ناژیم به بێ ئه‌وین
****************
دارێکی جوان
به‌شه‌وق و خنجیلانه
ئه‌ڕوانێته، ناو حه‌وشه‌ی ماڵی یارم
ئاره‌زوومه لێ ببه‌ستم هێلانه
وه‌ک چۆله‌که خومی
تێدا وه‌شارم!!!
*********************
دڵم شه‌یدای چاوی مه‌ستی
دڵی ره‌قی دوور له هه‌ستی
ئیشاره‌تی به ئه‌نقه‌ستی
تۆیه ئازیز!
ره‌نگم زه‌ردی ده‌ردی دووری
تۆیه بۆیه
به‌جارێک گشت وه‌رزه‌کانی
زستان و به‌هار و هاوێن
به‌زمی خۆیان لێ گۆڕاوه و
له لای من بوونه‌ته پاییز!
***********************
به‌هاره،جه‌ژنی گه‌له چه پڕ شه‌وقه گوڵاڵه
مه‌سته نسار،سه‌وزه بنار، چه پڕ زه‌وقه هه‌ڵاڵه
قاسپه‌ی که‌وی لانزاری گه‌رده‌ن به‌خاڵه
گۆبه‌نده له‌چه‌م،ره‌ژبه‌ڵه‌که به‌زمه له‌و یاڵه
هه‌سته ئه‌یدڵ! به‌سیه ئیتر کاتی خه‌م و شین
بابچینه سه‌یری به‌هار، له خزمه‌ت سۆسه‌نا دانیشین
جه‌ژنی گوڵه، به‌زمی دڵه ئێمه بۆ له دوور
مات و په‌شێو، دوور له گوڵان ئاخ هه‌ڵبکێشین؟
ئه‌من ده‌ڕۆم ده‌ست ده‌که‌مه ملی وه‌نه‌وشه
که ملکه‌چی خاڵی گه‌شه و مووژه‌ی چاوی شین!
***********************
(وه‌رگێڕان)
نه‌وه‌ستاوه ئاو له بێژنگ، با له قه‌فه‌ز دا
نه بیسراوه ئاشقێک گوێ به په‌ندی که‌س دا
ئه‌ر مێخی دار توانی له ناو، به‌رد بکات گوزه‌ر
ئه‌وکات په‌ندیش له ئاشق دا داده‌نێ ئه‌سه‌ر!
***
ئاو رووی غه‌رباڵ، باد نه تۆی قه‌فه‌س
په‌ند وه عاشق دان نه‌که‌رده‌ن هیچ ژه‌س
ئه‌ر میخ چووبین نه سه‌نگ گوزه‌ر که‌ر
په‌ندیچ نه عاشق مه‌که‌رۆ ئه‌سه‌ر!
*****************
ئازیز چه‌وساوه دڵ به تۆ به‌نده‌ن
گرفتاریده‌س زولف و که‌مه‌نده‌ن
دیدارت ئاوات داییمی به‌نده‌ن
نیگات زینده‌گی جه ئێمه سه‌نده‌ن
خه‌نده‌ت ریشه‌ی دڵ جه ریشه که‌نده‌ن
مه‌زانوو نه سای کام پیرێ ره‌نده‌ن
"سیروان" نه‌مه‌رده‌ن هێشتای هه‌ر مه‌نده‌ن!
*******************
زوڵفی خاو و کوڵمی گه‌شی گه‌رده‌ن به خاڵێک
نیگای تیژ و ره‌فتی جوانی ناسک غه‌زاڵێک
ئاسمانی شین، ده‌ریای بێ بن مه‌لی ره‌نگاو ره‌نگ
له‌گه‌ڵ بزه‌ی سه‌ر لێوانی کۆرپه مناڵێک
سه‌وزی مێرگ وخوڕه‌ی ئاوی کانیاوی هه‌ردێک
یانکوو خه‌لاسبوونی که‌سێک له ده‌ستی ده‌ردێک
سه‌فای به‌هار، بینینی یار، رۆژی ئازادی
سه‌یری گوڵان له پای کێو و هه‌ر شاخ و هه‌ردێک
ئه‌بن به هۆی بزواندنی ئه‌حساس و هه‌ستم
به‌یان ئه‌که‌ن، راست و ره‌وان قه‌ست و مه‌به‌ستم
"خوشم ده‌وێ جیلوه‌ی جوانی له هه‌رچێک دا بێت"(1)
ئه‌مانه گشت جوانن منیش جوانی په‌ره‌ستم
ئه‌و به‌نده له مامۆستا هێمن قه‌رز کراوه
*********************************
