چه‌ند هه‌ناسه‌ی شیعری

گه‌لاوێژ حه‌مه قادر
************
بڕیار
ئیتر نابم به‌و بارانه‌ی
خه‌می ڕووی تۆ بشۆمه‌وه،
هه‌رگیز نات که‌م به ئاوێنه و
خۆم له تۆدا ببینمه‌وه!
بێوه‌فا بووی وه‌کو پاییز
له پڕ هاتی..............
چه‌ند هه‌ناسه‌ی شیعری

گه‌لاوێژ حه‌مه قادر
************
بڕیار
ئیتر نابم به‌و بارانه‌ی
خه‌می ڕووی تۆ بشۆمه‌وه،
هه‌رگیز نات که‌م به ئاوێنه و
خۆم له تۆدا ببینمه‌وه!
بێوه‌فا بووی وه‌کو پاییز
له پڕ هاتی و هه‌ڵتوه‌ران
گه‌ڵاکانی ئه‌و دره‌خته‌ی
ئه‌بوو به سێبه‌ر بۆ باڵات..
****
بۆ لێم ڕه‌نجای
ڕۆژێ نییه خه‌مێکی تۆ
دڵم پڕ نه‌کا له گریان..
شه‌وێ نییه یادێکی تۆ
ڕۆحم پڕ نه‌کا له سووتان..
نازانم تۆ بۆ لێم ڕه‌نجای؟
بۆ دڵی منت تێکشکان؟
ته‌مه‌نم وه‌ک به‌هار سه‌وز بوو
بۆچی لێت کردم به خه‌زان؟
****
نامۆ بوونی دڵ
که تۆ ڕۆشتی
به‌ر ده‌رگای دڵی پێگرتم
خه‌م و گریان..
له‌و ڕۆژه‌وه دڵ نامۆیه و
بووه به هاوده‌می خه‌زان
به هیوایه تۆ بێیته‌وه و
بیبه‌یته‌وه دۆخی جاران..
****
دوو تابلۆی دژ
جاران ئاشنای تریفه‌ی مانگ و
زریوه‌ی ئه‌ستێره‌کان بووم
که‌چی ئێستا یاخیم لێیان،
جاران دووژمنی گریه و خه‌م و
ته‌نیایی بووم،
که‌چی ئێستا ئاشنام پێیان!
****
