بۆ تۆ 12

ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
2009-01-27
( 1 )
دوا ئس ئم ئست له لامه
که فه‌رمووته
( مانای ئه‌وینم نه‌زانی
تۆ ئه‌و وانه‌یه‌ت فێر کردم،
ئێستاکه من دڵێکم هه‌س پڕ له ئه‌وین
پێشکه‌ش بێ پێت. ).
( 2 )
ده‌مێکه ده‌نگت نابیسم،
نه ئس ئم ئسێك ده‌نێری بۆم،
نه لێم ده‌پرسی هه‌واڵێ..
زۆر ده‌ترسم
په‌ڕی گوڵی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که پێت دابووم،
فڕه‌ت دابوو بێته ژێر پێت...
( 3 )
له یه‌زدان ده‌پاڕێمه‌وه
ئه‌و گریمانه‌م درۆ بێت،
ئاخر کچێ..!
بۆ خاتری ئه‌و جوانی‌یه‌ت
که هیچ شتێ وێنه‌ی له وێنه‌ی
ئه‌و ناچێ...!
ده‌پێم ناڵێ‌ی
گه‌ر بێ ڕه‌حمی وا بنوێنی
ئه‌بێ چۆن بێ
حاڵی دڵی منێکی بۆ تۆی
ڤینوس شه‌یدا و شێت...؟
