ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵك و کایه‌ی نیوان ئێران و یه‌کێتی ئوروپا

نووسیـــــنی : ئه‌حمــــه‌د زه‌ید ئابــــــــادی
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
هاو کات له گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه‌ی کاربه‌ده‌دستانی عێراقی, بۆ داخستنی ئۆردوگای ئه‌شره‌ف و پێوێستی ده‌رکرنی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له‌و وڵاته، یه‌کێتی ئوروپا خه‌ریکی ئه‌وه‌یه که ناوی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له لیستی گروپه تیرۆریسته‌کاندا پاك کاته‌وه..
هه‌واڵده‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ( ئیرنا )، ڕۆژی هه‌ینی له زاری موفق الربیعی ڕاوێژکاری کار‌و باری ئاسایشی نه‌ته‌ویی عێراق، ڕایگه‌یاند که ( تا ماوه‌یه‌کی دیکه شاهێدی ئه‌وه ده‌بین، که ئۆردوگای ئه‌شره‌ف که‌وتووه‌ته زبڵدانی مێژووه‌وه )..
ئێرنا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ربیعی گوتویه‌تی ( له ناو دانیشتووانی ئۆردوگای ئه‌شره‌ف دا که‌سانی وا ده‌ناسین که ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵکی بێتاوانی عێراق سووره و ئێمه ئه‌و که‌سانه ڕاده‌ستی دادگای عێراقی ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها که‌سانی وه‌هاش ده‌ناسین که ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵکی بێتاوانی ئێرانی سووره و ئه‌و که‌سانه‌ش به پێ‌ی ڕێککه‌وتنی ئاسایشی ،ده‌توانین ڕاده‌ستی ئێرانیان که‌ینه‌وه ) .
له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ( علی الدباغ ) وته بێژی ڕه‌سمی حکوومه‌تی عێراق ، له وتوێژێکدا له گه‌ڵ ئه‌سۆشیتد پرێس ،له مه‌ڕ ده‌رکردنی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له عێراق، هه‌ڵوێستێکی هێمنانه‌تری نیشاندا و جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه هیچ کات به زۆر ده‌رناکه‌ن.. به وته‌ی ئاغای ده‌باغ ، ئه‌وان هیچ کات ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه به زۆر ده‌رناکه‌ن و ڕاده‌ستی حکوومه‌تی ئێرانیان ناکه‌نه‌وه.. وته بێژی حکوومه‌تی عێراق له سه‌ر ئه‌وه‌ش که ئه‌وان له هه‌ڵسووکه‌وت کردن له مه‌ڕ ده‌رچوونی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ( دڵخوازانه )، ڕێ‌ی مرۆڤدۆستانه له به‌ر چاو ده‌گرن.
ئه‌و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕێکه‌وتێکی دیارکراوی بۆ ده‌رچوونی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه دیاری نه‌کرد، شکی له‌وه دا نه‌هێشته‌وه که ئامانجی کۆتایی حکومه‌ته‌که‌ی، داخستنی ئه‌و ئۆردوگایه و په‌روه‌نده‌ی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکه له وڵاته‌که‌یدا. خاڵێك که ڕێکخراوی ناوبراویش په‌سه‌ندی کردووه..
ئۆردوگای ئه‌شره‌ف،ساڵی 1986 له لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵک به یارمه‌تی سه‌دام حوسه‌ین له باکووری به‌غدا دامه‌زرا . له گه‌ڵ ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام حوسه‌ین له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ، ئۆردوگای ئه‌شره‌فیش که‌وته ژێر کۆنترۆلی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی‌یه‌وه. ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌وه چه‌ك کران. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که ناوی ئه‌م گروپه له ساڵی 1997 له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه، له لیستی گروپه تیرۆریستی‌یه‌کان، دانرا بوو، سوپای ئه‌مه‌ریکا به پاڵ دان به‌کۆنوانسیونه‌کانی ژنیفه‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ی له ژێرچاوه‌دێری خۆیدا هێشته‌وه...
به‌ڵام له پاش واژۆکرانی ڕێککه‌وتننامه ئاسایشی‌یه‌که‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا، ئۆردوگای ئه‌شره‌فیش که‌وته‌وه ژێر کۆنترۆلی هێزه‌کانی عێراقی و ئێستا ده‌وڵه‌تی نوری مالکی ده‌یه‌وێ کۆتایی به مانه‌وه‌ی ئه‌وان له وڵاته‌که‌یدا بێنێ...
له عێراقه‌وه تا ئوروپا
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م جم و جۆڵانه‌ی لایه‌نی عێراقی، دیپلۆماته ئوروپی‌یه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که،له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌مه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپا دا، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێ ، که
ئه‌و یه‌کێتی‌یه ناوی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵک له لیستی گروپه تیرۆریستی‌یه‌کان دا پاک بکاته‌وه. یه‌کێتی ئوروپا ساڵی 2002 گروپی ناوبراوی له لیستی گروپه تیرۆریستی‌یه‌کاندا داناوه..
یه‌کێتی ئوروپا ده‌ڵێت لابردنی شیمانه‌یی ناوی ڕێکخراوی موجاهیدین له لیستی گروپه تیرۆریسته‌کان، ده‌نگی سێ دادگای ئوروپایی له سه‌ر بنه‌مای پێویستی یاسایی بۆ وه‌ها هه‌نگاوێك پێویسته. ده‌نگی ئه‌و سێ دادگایه‌ش له مه‌ڕ ئه‌و باسه، قابیلی ئه‌نجامگیری‌یه‌و ئه‌وه‌ش تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه.
به هه‌ر حاڵ، بریاری شیمانه‌یی یه‌کێتی ئوروپا بۆ پاك کردنه‌وه‌ی ناوی موجاهیدین له‌و لیسته‌دا، هه‌ر چه‌نده که له نیگای ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئوروپاوه، لایه‌نی یاسایی هه‌یه، به‌ڵام هاوکات بوونی ئه‌وه له گه‌ڵ بڕیاری عێراق بۆ ده‌رکردنی ئه‌ندامانی گروپی موجاهیدین له عێراق، به ته‌واوی وه‌ك ڕێککه‌وتێك ، به زه‌ینا نایه‌ت...
ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له به‌ر نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ ناساندن و دیاری کردنی گروپه تیرۆریسته‌کان له سه‌راسه‌ری دونیادا، هه‌ر وڵاتێك به ڕوو کردن له به‌رژه‌وه‌ندی و نیگای تایبه‌تی خۆی بۆ مه‌سه‌له جیهانی‌یه‌کان، هندیك گروپ له لیستی تیرۆریستی دا داده‌نێن.
بۆ نموونه ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئوروپا گروپه فه‌لستینی‌یه‌کانی وه‌ك حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له لیستی گروپه تیرۆریسته‌کاندا داناوه، له حاڵێکدا که زۆر وڵاتێک و به تایبه‌ت وڵاتانی ئێران و سوریه، نه‌ك ته‌نها ئه‌و دوو گروپه به تیرۆریست نازانن، به‌ڵکوو وه‌ك هێزی ڕزگاریده‌ریش حیسابیان بۆ ده‌که‌ن..
له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، دانرانی ناوی رێکخراوه‌ی موجاهیدین له لیستی وه‌ها گروپێکدا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئوروپاوه له ساڵه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی موحه‌مه‌دی خاته‌می دا، دوور له مه‌به‌ستی باش بوونی پێوه‌ندی ئه‌وان له گه‌ڵ ئێران دا نه‌بووه. هه‌ر له‌م ڕووه‌وه، له ئه‌مه‌ریکا و به تایبه‌ت له یه‌کێتی ئوروپاش دا کۆمه‌ڵی وه‌ها هه‌بوون که له سه‌ر دانانی ناوی موجاهیدین له‌و لیسته‌دا، ڕخنه‌یان گرتووه و ئه‌و ئیشه‌شیان به خاڵ دانێكی بێ هۆ به کۆماری ئیسلامی ناو بردووه..
ئێستا که به تێڕوانینێك به‌و لێڵی‌یه‌ی که پێده‌چێت به هۆی درێژه‌دانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر به‌رنامه‌ی وزه‌ی ئوتومی و پشتیوانی له گروپه فه‌لستینی و لوبنانی‌یه‌کان ، له ڕێ‌ی پێوه‌ندی‌یه‌کانی ئێران و یه‌کێتی ئوروپاوه بێته کایه‌وه، به زه‌ینا دێت که یه‌کێتی ئوروپا به ته‌مای ئه‌وه‌یه که له گروپی موجاهیدین وه‌ك کارتێك له‌م کایه ئاڵۆزه‌یدا له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی که‌ڵک وه‌رگرێت..
لابردنی ناوی ئه‌م رێکخراوه‌یه له لیستی گروپه تیرۆریسته‌کاندا،ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌بێته هۆی تووڕه‌یی ئێران، ئه‌وه‌نده‌ش گوشاره‌کان له سه‌ریان زیاد ده‌کات، چوونکه له دیدی ڕێبه‌رانی ئێرانه‌وه، ئه‌م گروپه، مه‌ترسیدارترین گروپی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی‌یه و ئازاد بوونی چالاکی ماڵی و ڕامیاری ئه‌وان له ته‌واوی ئوروپا دا. ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێت بۆ ئێران..
لابردنی ناوی موجاهیدین له‌و لیسته‌دا، به مانای ئاڵ و گۆڕ هاتن به سه‌ر بنچینه‌ی سیاسه‌تی یه‌کێتی ئوروپا له هه‌مبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا نی‌یه ، چوونکه یه‌کێتی ئوروپا به‌ره‌و لای به ڕه‌سمی ناسینی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدین وه‌ك به‌دیلێك بۆ نیزامی کۆماری ئیسلامی هه‌نگاو نانێت و به‌ڵکوو له‌وانه‌یه بیانه‌وێت که له وتووێژه‌کانی داهاتووی خۆیاندا له گه‌ڵ ئێران، به که‌ڵك وه‌رگرتن له‌م مه‌سه‌له‌یه، ئێران له ڕاگرتنی کۆمه‌که‌کانی به گروپه‌کانی حه‌ماس و حزب الله به قه‌وڵا بێنن..
ئێران به گرنگترین سه‌رچاوه‌ی چه‌کدارکردنی حزب الله و حه‌ماس، له لایه‌ن ولاتانی ئوروپایی‌یه‌وه به ژومار دێت ئه‌و وڵاتانه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که تا کاتێك ئێران سیاسه‌تی خۆی له‌و بواره‌دا نه‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر بۆ لابردنی ناوی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدین له لیستی گروپه تیرۆریستی‌یه‌کاندا، وه ڕێگه‌دان به چالاکی ئازادانه‌ی ئه‌وان له سه‌راسه‌ری ئوروپادا، هه‌یه...
سه‌رچاوه: سایتی BBC
