نزیکتر له هه‌ر کات له یه‌کتر، پاش 200 ساڵ جودایی...

گۆڕێنی له فارسی‌یه‌وه بۆ کوردی
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
21.01.2009
له کاتێکدا که سنووری نێوان زۆر له وڵاتانی دونیا به سیمی دڕکدار، مین و پاسه‌وانی سنووری چه‌ك به‌ده‌ست ده‌پارێزرێت، دوو وڵات له دونیادا هه‌ن که سنووره‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، له دوو سه‌ده‌ی ڕابردووه تا ئێستا به هێمنترین سنوور له دونیادا ناو براوه.
دانیشتووانی شاره سنووری‌یه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته، هێنده سرووشتی‌یانه تێکه‌ڵ یه‌کتری بوونه، که له وڵاتێک‌دا ئیش ده‌که‌ن و له‌وی دیکه‌یان ده‌ژین. منداڵه‌کانیان له وڵاتێک‌دا ده‌ڕۆنه قوتابخانه و بۆ مه‌له کردن بۆ مه‌له‌وانگه‌یه‌ك ده‌ڕۆن، که له خاکی وڵاتی که‌یه..
زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که بۆ شاری ( هاپارانده ) ی سوئێد یان ( تورنیو ) ی فینله‌ند سه‌فه‌ریان کردووه، له کاتی پیاسه و گه‌شت کردندا به بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن، له سنووری وڵاتێك تێپه‌ڕیون و چوونه‌ته ناو وڵاتێکی دیکه‌وه...
ئه‌مساڵ 200 ساڵی ته‌واو به سه‌ر جودایی فینله‌ند له سوئێد و دامه‌زرانی دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تێده‌په‌ڕێت. ئه‌م دابڕانه، نه‌ك هه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م دوو وڵاته‌ی وه‌کووخه‌ڵکی باقی وڵاتانی دیکه‌ی دونیا تووشی ڕق ،نه‌فره‌ت، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، شه‌ڕ و کێشه نه‌کرد، به‌ڵکوو ئێستا و پاش له 200 ساڵ له‌و دابڕانه ،خه‌ڵکی ئه‌م دوو وڵاته‌ی باکووری ئوروپا، له هه‌ر کاتێک زیاتر له یه‌کتر نزیکن..
ڕۆژانی پێنج شه‌مۆ و هه‌ینی 15، 16 ی یانیوه‌ری 2009 سه‌رۆک کۆماری فینله‌ند و هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی دووسه‌د ساڵه‌ی جودایی فینله‌ند له سوئێد، بوون به میوانی کارل گوستاڤی شانزه‌یه‌م، ی پاشای سوئێد و شاژنی سوئێد خانمی سێلڤیا و له مه‌راسیمێکدا که جه‌معێك له کاربه‌ده‌ستانی پایه به‌رزی هه‌ر دو وڵات تێیدا به‌شدار بوون، له پارله‌مانی سوئێد ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت...
ئه‌م دوو وڵاته که بۆ ماوه‌ی 600 ساڵ هه‌ر یه‌ك وڵات بوون و ساڵی 1809 بوون به دوو. ئه‌مڕۆژه هه‌ر دوویان له پیشکه‌وتووترین وڵاتانی دیموکراتی دونیان و له‌و باره‌وه هه‌میشه وه‌ك ڕه‌مز و ئولگو، ناویان لێ ده‌برێ.. جێ‌ی باسه که ناوی یه‌کێك له پارتی‌یه گه‌وره و به ده‌سه‌ڵاته‌کانی فینله‌ندی که له پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌شدا خاوه‌نی چه‌ندین نوێنه‌ر و له کابینه‌ی حکوومه‌ته هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا چه‌ندین وه‌زیر و ئێستاکه‌ش له پارله‌مانی ئوروپا دا نوێنه‌رێکی هه‌یه، ( پارتی گه‌لی سوئێد ) ی ناوه ...
