له‌ ڕیزبه‌ندی جیهانی ئازادی چاپه‌مه‌نیدا له‌ نێوان 175 وڵات ئێران له‌ پله‌ی 172 هه‌م دایه‌ ... وەرگێران

له‌ ڕیزبه‌ندی جیهانی ئازادی چاپه‌مه‌نیدا له‌ نێوان 175 وڵات  ئێران له‌ پله‌ی 172 هه‌م دایه‌ .

 

 

له‌ فارسی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی : ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

سه‌رچاوه‌ : به‌شی فارسی سایتی العربیة

 

ڕێکخراوه‌ی ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور ، ڕیزبه‌ندی جیهانی بۆ ئازادی چاپه‌مه‌نی بۆ ساڵی 2009 بڵاو کرده‌وه‌. له‌ ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌دا هاتووه‌ که‌ ئێران له‌ نێوان 175 وڵاتی جیهان دا له‌ پله‌ی 166 ی ساڵی رابووردوی دا بۆ پله‌ی 172 هه‌م دابه‌زیوه‌.

وڵاتانی تورکمه‌نستان،کوریای باکوور و ئه‌ریتریا له‌ سێ پله‌ی کۆتایی ئه‌و ڕیزبه‌ندی‌یه‌دا له‌ دوای ئێرانه‌وه‌ن.

به‌ پێ‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ که‌ ڕێکه‌وتی 20 ی ئوکتوبری ئیمساڵ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ، ڕۆژنامه‌نووسانی ئێرانی ئیمساڵ له‌ هه‌ر کاتێكی دیکه‌ زیاتر له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ ئازار دراون.

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی Thursday 22 October 2009-2:35 AM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
بڕیاری ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئازادی زمانی کوردی، ... وەرگێران

بڕیاری ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئازادی زمانی کوردی، بڕیارێکی سیاسی‌یه‌.

 دیمانه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ عیرفان قانعی فه‌رد
 سازدانی : فرنگیس محبی
 وه‌رگێرانی : ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

 له‌م دوایی‌یانه‌دا ده‌وڵه‌تی تورکیا خوێندنی به‌ زمانی کوردی له‌ زانکۆکانی ئه‌و وڵاته‌دا

 ئازاد کرد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ له‌ درێژه‌ی ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی

 شارۆمه‌ندی کورده‌کان دێت که‌ یه‌کێکه‌ له‌ مه‌رجه‌کانی یه‌کێتی ئوروپا بۆ به‌ ئه‌ندام

وه‌رگرتنی تورکیا له‌و یه‌کێتی‌یه‌دا.
 له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابووردوو دا ئه‌مه‌ ده‌بیته‌ دووه‌مێن خاڵێك که‌ وڵاتی تورکیا

بۆ ڕازی کردنی یه‌کێتی ئوروپا، به‌ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه‌. ماوه‌یه‌ك پێش، بۆ یه‌که‌م

 جارله‌ تورکیا ته‌له‌فزیۆنێك به‌ زمانی کوردی ده‌ستی به‌ وه‌شان کرد.
 

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی Monday 21 September 2009-3:44 AM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ژن. پیاو و هاوسەرگیری.... ... وەرگێران

     ژن ، پیاو و هاوسه‌رگیری له‌ په‌ند و وته‌ی وڵاته‌کاندا

    

      و . ئه‌حمه‌د خوسره‌وی  

 

           *   ئه‌و پیاوه‌ی که‌ له‌ به‌ر خاتری  پاره‌ له‌ گه‌ڵ ئافره‌تێکدا ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنێ ، وه‌ك ئه‌وه‌  وایه‌ که‌ بۆ نۆکه‌ری بڕوات. ( فه‌ره‌نسه‌وی )

* ژنی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و ژنه‌یه‌ که‌ گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌ی بێت. ( یونانی )

* ژن و پیاو ئه‌گه‌ر یه‌کتریان گه‌ره‌ك بێت ، ئه‌وه‌ ده‌توانن له‌ که‌لاوه‌یه‌کیش دا پێکه‌وه‌ بژین . ( ئه‌لمانی )

* کچی ئاقڵ هه‌رگیز پیره‌مێردێکی خاوه‌ن سامان له‌ لاوێکی هه‌ژار به‌ باشتر نازانێت. ( ئیتالی )

* له‌ کاتی هاوسه‌رگیری دا زیاتر به‌ گوێکانت ڕاوێژ بکه‌ تا به‌ چاوه‌کانت. ( ئه‌لمانی )

* دوو جۆر ئافره‌ت هه‌ن ، له‌ گه‌ڵ یه‌کیان ده‌وله‌مه‌ند ده‌بیت، له‌ گه‌ڵ یه‌کیان لات. ( ئیتالی )

* له‌ کاتی کڕینی پارچه‌دا ته‌ماشای که‌ناره‌کانی بکه‌ ، له‌ کاتی هاوسه‌رگیری دا هه‌میشه‌ له‌ مه‌ڕ دایکی کچه‌ پرسیار بکه‌. ( ئازه‌ربایجانی )

* ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ویستی که‌ له‌ به‌ر خاتری  پووڵه‌که‌ت ببێته‌ هاوبه‌شی ژیانت ، ببه‌ . به‌ڵام هه‌میشه‌ پووڵه‌که‌ت دوور له‌ ئه‌و هه‌ڵبگره‌. ( تورکی )

* گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ، پیرۆزترین گرێبه‌سته‌. ( ماری ئامپر )

* هاوسه‌رگیری وه‌ك شووتی وایه‌ ، هندێك جار باش ده‌رده‌چێت ، هندێك جاریش زۆر خراپ. ( ئیسپانی )

* هاوسه‌رگیری زوو، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ ، دێریش، هه‌ڵه‌یه‌که‌ گه‌وره‌تر . ( فه‌رانسه‌وی )

* هاوسه‌رگرتن و هاوسه‌ر نه‌گرتن هه‌ر دوو ده‌بنه‌ هۆی په‌شیمانی . ( سوقرات )

* هاوسه‌رگیری وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی پیلانی شه‌ڕێکه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوویدا ، درووست کردنه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌. ( بورنز )

* هاوسه‌رگیری‌یه‌ك که‌ له‌ به‌ر خاتری پووڵ بکرێت ، هه‌ر له‌ به‌ر پووڵیش تێکده‌چێت. ( رولاند )

* هاوسه‌رگیری‌ هه‌میشه‌ کۆتایی به‌ عیشق هێناوه‌. ( ناپلیون  )

* ئه‌گه‌ر که‌سیك به‌ دیقه‌ته‌وه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌وه‌ دوو نه‌فه‌ری به‌دبه‌خت کردووه‌ . ( محمد حجازی )

* له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا وه‌ك کتێبێك هه‌ڵس و که‌وت که‌ . فه‌سڵه‌ تاقه‌ت پڕووکێنه‌کانی قه‌ت مه‌خوێنه‌وه‌. ( سونی اسمارت )

* بۆ ژیانێكی پڕ له‌ به‌خته‌وه‌ری مێرد ده‌بێت ( که‌ڕ ) بێ و ئافره‌تیش ( لاڵ ) . ( سروانتس )

* هاوسه‌رگرتن زیره‌کی زیاتر له‌ بۆ شه‌ڕ ڕۆشتن ده‌وێت . ( کریستین )

* تا یه‌ك ساڵ له‌ پاش هاوسه‌رگیری ، ژن و مێرد خراپه‌کانی یه‌کدی نابینن. ( اسمایلز )

* به‌ر له‌ هاوسه‌رگیری  چاوه‌کانتان بکه‌نه‌وه‌ . پاش له‌ هاوسه‌رگیری چاوه‌کانتان بنووقێنن. ( فرانکلین )

 *ماڵی بێ ژن وه‌ك گۆڕستانه‌. ( بالزاك )

* هاوسه‌رگرتن بریتی‌یه‌ له‌ سێ حه‌وتوو ئاشنایی، سێ مانگ ئه‌شق، سێ ساڵ شه‌ڕ و سی ساڵ سه‌بر کردن. ( تن )

مێرد مێشکی ماڵه‌ و ئافره‌ت دڵ. ( سیرویس )

* ئه‌شق، به‌ره‌به‌یانی هاوسه‌رگیری‌یه‌ و هاوسه‌رگیری ، چراکه‌رانی ئه‌شق. ( بالزاك )

* به‌ر له‌ هاوسه‌رگیری،له‌ مه‌ڕ په‌روه‌رده‌ی منداله‌وه‌ شه‌ش تیئۆریم هه‌بوو. ئێستا شه‌ش منداڵم هه‌یه‌ و خاوه‌نی یه‌ك تیئۆریش نیم . ( لرد لوچستر )

* به‌ هاوسه‌رگیری، پیاو به‌ سه‌ر ڕابردووی خۆیدا هێڵێك ده‌کێشێت و ژنیش به‌ سه‌ر داهاتوویدا. ( سینکالویس )

* خۆشی یه‌ ڕاسته‌قینه‌کان پاش له‌ هاوسه‌رگیری دێنه‌ دونیا. ( باستور )

* به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه‌، ژن بێنن. چوون ئه‌گه‌ر ژنێكی باشتان ده‌ست که‌وت ، ئه‌وه‌ فره‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌بن. وه‌ ئه‌گه‌ر  گیرۆده‌ی یه‌کێکی خراپیش بن ، ده‌بنه‌ فه‌یله‌سووفێکی گه‌وره‌. ( سوقرات )

* به‌ر له‌ ڕۆشتن بۆ شه‌ڕ، یه‌ك، دوو جارێک بۆ خۆت دوعا بکه‌ و به‌ر له‌ ڕۆشتن بۆ خوازبێنی ،سێ جار بۆ خۆتان دوعا بکه‌ن. ( یه‌کێك له‌ زانایانی لوهستانی )

* گوێرایه‌ڵی پیاوه‌کانتان بن، تا ئه‌وانیش ئێوه‌ بپه‌ره‌ستن . ( کارول بیکر )

* من ته‌نیا به‌ هاوسه‌ری پیاوێك ده‌بم که‌ ئه‌نتیکه‌ ناس بێت. تا هه‌ر چه‌ند زۆرتر پیر بم، بۆ ئه‌و زیاتر خۆشه‌ویسیت بم. ( ئاگاتا کریستی )

* ڕه‌چه‌ڵه‌کی پیاو ئه‌و کاته‌ دیاری ده‌بێت که‌ له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا له‌ سه‌ر شتی بچووك کێشه‌یان ساز بێت. ( شاو ) 

* کاتیك که‌ بۆ زه‌ماوه‌نده‌که‌ت مه‌سره‌فێكی زۆر ده‌که‌ی، میوانه‌کات بۆ شه‌وێك خۆشحاڵ ده‌که‌یت به‌ڵام خۆت بۆ زه‌مه‌نیك نیگران ده‌که‌یت. ( ڕۆژنامه‌ نووسێکی ئیرله‌ندی )

* هیچ ژنێك له‌ به‌ر ڕه‌زای خوا مێرد ناکات به‌ پیاو. ( سکۆتله‌ندی )

* ئه‌گه‌ر به‌ پاره‌ی قه‌رز ببیت به‌ زاوا، ئه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ خه‌نده‌ بکه‌. ( ئه‌ڵمانی )

* به‌رده‌وام بوونی ژیانی هاوبه‌شی، به‌شێكی په‌یوه‌سته‌ به‌ سۆزه‌وه‌ و نۆ به‌شی به‌ لێبووردوویی. ( سکۆتله‌ندی )

* هاوسه‌رگرتن دیارده‌یه‌که‌ بۆ ته‌واو کردنی پیاو. ( سانسکریت )

* هاوسه‌رگیری گرێبه‌ستێكی دوو نه‌فه‌ره‌یه‌ که‌ له‌ هه‌موو دونیادا ئیعتیباری هه‌یه‌. ( مارك تواین )

 

 

z ڕێکه‌وتی Monday 26 January 2009-11:35 PM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ڕێکخراوەی موجاهیدین و . ... وەرگێران

ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵك و کایه‌ی نیوان ئێران و یه‌کێتی ئوروپا

 

 

نووسیـــــنی :  ئه‌حمــــه‌د زه‌ید ئابــــــــادی

وه‌رگێڕانی بۆ کوردی:  ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

 

هاو کات له‌ گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه‌ی کاربه‌ده‌دستانی عێراقی, بۆ داخستنی ئۆردوگای ئه‌شره‌ف و پێوێستی ده‌رکرنی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌و وڵاته‌، یه‌کێتی ئوروپا خه‌ریکی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریسته‌کاندا پاك کاته‌وه‌..

هه‌واڵده‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ( ئیرنا )، ڕۆژی هه‌ینی له‌ زاری موفق الربیعی ڕاوێژکاری کارو باری ئاسایشی نه‌ته‌ویی عێراق، ڕایگه‌یاند که‌ ( تا ماوه‌یه‌کی دیکه شاهێدی ئه‌وه‌ ده‌بین،  که‌ ئۆردوگای ئه‌شره‌ف که‌وتووه‌ته‌‌ زبڵدانی مێژووه‌وه‌ )..

ئێرنا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ ربیعی گوتویه‌تی ( له‌ ناو دانیشتووانی ئۆردوگای ئه‌شره‌ف دا که‌سانی وا ده‌ناسین که‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی خه‌ڵکی بێتاوانی عێراق سووره‌ و ئێمه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ڕاده‌ستی دادگای عێراقی ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها که‌سانی وه‌هاش ده‌ناسین که‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی خه‌ڵکی بێتاوانی ئێرانی سووره‌ و ئه‌و که‌سانه‌ش به‌ پێ‌‌ی ڕێککه‌وتنی ئاسایشی ،ده‌توانین ڕاده‌ستی ئێرانیان که‌ینه‌وه‌ ) .

له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ( علی الدباغ ) وته‌ بێژی ڕه‌سمی حکوومه‌تی عێراق ، له‌ وتوێژێکدا له‌ گه‌ڵ ئه‌سۆشیتد پرێس ،له‌ مه‌ڕ ده‌رکردنی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ عێراق، هه‌ڵوێستێکی هێمنانه‌تری نیشاندا و جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ هیچ کات به‌ زۆر ده‌رناکه‌ن.. به‌ وته‌ی ئاغای ده‌باغ ، ئه‌وان هیچ کات ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ به‌ زۆر ده‌رناکه‌ن و ڕاده‌ستی حکوومه‌تی ئێرانیان ناکه‌نه‌وه‌.. وته‌ بێژی حکوومه‌تی عێراق له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش که‌ ئه‌وان له‌ هه‌ڵسووکه‌وت کردن له‌ مه‌ڕ ده‌رچوونی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ ( دڵخوازانه‌ )، ڕێ‌ی مرۆڤدۆستانه‌ له‌ به‌ر چاو ده‌گرن.

ئه‌و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ڕێکه‌وتێکی دیارکراوی بۆ ده‌رچوونی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ دیاری نه‌کرد، شکی له‌وه‌ دا نه‌هێشته‌وه‌ که‌ ئامانجی کۆتایی حکومه‌ته‌که‌ی، داخستنی ئه‌و ئۆردوگایه‌ و په‌روه‌نده‌ی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکه‌ له‌ وڵاته‌که‌یدا. خاڵێك که‌ ڕێکخراوی ناوبراویش په‌سه‌ندی کردووه‌..

ئۆردوگای ئه‌شره‌ف،ساڵی 1986 له‌ لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵک به‌ یارمه‌تی سه‌دام حوسه‌ین له‌ باکووری به‌غدا دامه‌زرا . له‌ گه‌ڵ ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام حوسه‌ین له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ ، ئۆردوگای ئه‌شره‌فیش که‌وته‌ ژێر کۆنترۆلی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی‌یه‌وه‌. ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌وه‌ چه‌ك کران. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌ ناوی ئه‌م گروپه‌ له‌ ساڵی 1997 له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه‌، له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریستی‌یه‌کان، دانرا بوو، سوپای ئه‌مه‌ریکا به‌ پاڵ دان به‌کۆنوانسیونه‌کانی ژنیفه‌وه‌، ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ی له‌ ژێرچاوه‌دێری خۆیدا هێشته‌وه‌...

به‌ڵام له‌ پاش واژۆکرانی ڕێککه‌وتننامه‌ ئاسایشی‌یه‌که‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا‌، ئۆردوگای ئه‌شره‌فیش که‌وته‌وه‌ ژێر کۆنترۆلی هێزه‌کانی عێراقی و ئێستا ده‌وڵه‌تی نوری مالکی ده‌یه‌وێ کۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ وڵاته‌که‌یدا بێنێ...

 

 له‌ عێراقه‌وه‌ تا ئوروپا

 

هاوکات له‌ گه‌ڵ ئه‌م جم و جۆڵانه‌ی لایه‌نی عێراقی، دیپلۆماته‌ ئوروپی‌یه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌،له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌مه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپا دا، شیمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێ ، که‌

ئه‌و یه‌کێتی‌یه‌ ناوی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵک له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریستی‌یه‌کان دا پاک بکاته‌وه‌. یه‌کێتی ئوروپا ساڵی 2002 گروپی ناوبراوی له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریستی‌یه‌کاندا داناوه‌..

یه‌کێتی ئوروپا ده‌ڵێت لابردنی شیمانه‌یی ناوی ڕێکخراوی موجاهیدین له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریسته‌کان، ده‌نگی سێ دادگای ئوروپایی له‌ سه‌ر بنه‌مای پێویستی یاسایی بۆ وه‌ها هه‌نگاوێك پێویسته‌. ده‌نگی ئه‌و سێ دادگایه‌ش له‌ مه‌ڕ ئه‌و باسه‌، قابیلی ئه‌نجامگیری‌یه‌و ئه‌وه‌ش تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه‌.

 به‌ هه‌ر حاڵ، بریاری شیمانه‌یی یه‌کێتی ئوروپا بۆ پاك کردنه‌وه‌ی ناوی موجاهیدین له‌و لیسته‌دا، هه‌ر چه‌نده‌ که‌ له‌ نیگای ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئوروپاوه‌، لایه‌نی یاسایی هه‌یه‌، به‌ڵام هاوکات بوونی ئه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بڕیاری عێراق بۆ ده‌رکردنی ئه‌ندامانی گروپی موجاهیدین له‌ عێراق، به‌ ته‌واوی وه‌ك ڕێککه‌وتێك ، به‌ زه‌ینا نایه‌ت...

 ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ به‌ر نه‌بوونی  دامه‌زراوه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ ناساندن و دیاری کردنی گروپه‌ تیرۆریسته‌کان له‌ سه‌راسه‌ری دونیادا، هه‌ر وڵاتێك به‌ ڕوو کردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و نیگای تایبه‌تی خۆی بۆ مه‌سه‌له‌ جیهانی‌یه‌کان، هندیك گروپ له‌ لیستی تیرۆریستی دا داده‌نێن.

بۆ نموونه‌ ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئوروپا گروپه‌ فه‌لستینی‌یه‌کانی وه‌ك حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریسته‌کاندا داناوه‌، له‌ حاڵێکدا که‌ زۆر وڵاتێک و به‌ تایبه‌ت وڵاتانی ئێران و سوریه‌، نه‌ك ته‌نها ئه‌و دوو گروپه‌ به‌ تیرۆریست نازانن، به‌ڵکوو  وه‌ك هێزی ڕزگاریده‌ریش حیسابیان بۆ ده‌که‌ن..

له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌، دانرانی ناوی رێکخراوه‌ی موجاهیدین له‌ لیستی وه‌ها گروپێکدا له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئوروپاوه‌ له‌ ساڵه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی موحه‌مه‌دی خاته‌می دا، دوور له‌ مه‌به‌ستی باش بوونی پێوه‌ندی ئه‌وان له‌ گه‌ڵ ئێران دا نه‌بووه‌. هه‌ر له‌م ڕووه‌وه‌، له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌ تایبه‌ت له‌ یه‌کێتی ئوروپاش دا کۆمه‌ڵی وه‌ها هه‌بوون که‌ له‌ سه‌ر دانانی ناوی موجاهیدین له‌و لیسته‌دا، ڕخنه‌یان گرتووه‌ و ئه‌و ئیشه‌شیان به‌ خاڵ دانێكی بێ هۆ به‌ کۆماری ئیسلامی ناو بردووه‌..

ئێستا که‌ به‌ تێڕوانینێك به‌و لێڵی‌یه‌ی که‌ پێده‌چێت به‌ هۆی درێژه‌دانی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی وزه‌ی ئوتومی و پشتیوانی له‌ گروپه‌ فه‌لستینی و لوبنانی‌یه‌کان ، له‌ ڕێ‌ی پێوه‌ندی‌یه‌کانی ئێران و یه‌کێتی ئوروپاوه‌ بێته‌ کایه‌وه‌، به‌ زه‌ینا دێت که‌ یه‌کێتی ئوروپا به‌ ته‌مای ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ گروپی موجاهیدین وه‌ك کارتێك له‌م کایه‌ ئاڵۆزه‌یدا له‌ گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی که‌ڵک وه‌رگرێت..

لابردنی ناوی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌ له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریسته‌کاندا،ئه‌وه‌نده‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی تووڕه‌یی ئێران، ئه‌وه‌نده‌ش گوشاره‌کان له‌ سه‌ریان زیاد ده‌کات، چوونکه‌ له‌ دیدی ڕێبه‌رانی  ئێرانه‌وه‌، ئه‌م گروپه‌، مه‌ترسیدارترین گروپی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی‌یه‌ و ئازاد بوونی چالاکی ماڵی و ڕامیاری ئه‌وان له‌ ته‌واوی ئوروپا دا. ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێت بۆ ئێران..

لابردنی ناوی موجاهیدین له‌و لیسته‌دا، به‌ مانای ئاڵ  و گۆڕ هاتن به‌ سه‌ر بنچینه‌ی سیاسه‌تی یه‌کێتی ئوروپا له‌ هه‌مبه‌ر کۆماری ئیسلامیدا نی‌یه‌ ، چوونکه‌ یه‌کێتی ئوروپا به‌ره‌و لای به‌ ڕه‌سمی ناسینی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدین وه‌ك به‌دیلێك بۆ نیزامی کۆماری ئیسلامی هه‌نگاو نانێت و به‌ڵکوو له‌وانه‌یه‌ بیانه‌وێت که‌ له‌ وتووێژه‌کانی داهاتووی خۆیاندا له‌ گه‌ڵ ئێران، به‌ که‌ڵك وه‌رگرتن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌، ئێران له‌ ڕاگرتنی کۆمه‌که‌کانی به‌ گروپه‌کانی حه‌ماس و حزب الله‌ به‌ قه‌وڵا بێنن..

ئێران به‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ی چه‌کدارکردنی  حزب الله‌ و حه‌ماس، له‌ لایه‌ن ولاتانی ئوروپایی‌یه‌وه‌ به‌ ژومار دێت ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ تا  کاتێك ‌ ئێران سیاسه‌تی خۆی له‌و بواره‌دا نه‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر بۆ لابردنی ناوی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدین له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریستی‌یه‌کاندا، وه‌ ڕێگه‌دان به‌ چالاکی ئازادانه‌ی ئه‌وان له‌ سه‌راسه‌ری ئوروپادا، هه‌یه‌...

 سه‌رچاوه‌:  سایتی BBC

z ڕێکه‌وتی Sunday 25 January 2009-6:34 AM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ئەو کچەی کە .... ... وەرگێران

ئه‌و کچه‌ی که‌ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن کچێتی خۆی خسته‌ مه‌زاته‌وه‌

گۆڕینی له‌ فارسی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی

ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

کچێكی ته‌مه‌ن 22 ساله‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی خه‌رجی خوێندنی فه‌وقه‌ لیسانس، کچێتی خۆی خسته‌ مه‌زاته‌وه‌. تا کوو ئێستا  1000 پیاو بۆ خه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئه‌و کچه‌دا له‌و مه‌زاته‌ به‌شداری‌یان کردووه‌ و نرخی ته‌نیا شه‌وێك خه‌وتن له‌ گه‌ڵیدا گه‌یشتووه‌ته‌ نرخێكی سه‌یر و باوه‌ڕ پێنه‌کراو ،که‌ ئه‌و‌یش 3،7 میلیۆن دۆلاره‌...

ناتالی دیلان ی 22 ساڵه‌ که‌ له‌ شاری ساندیا گۆ ده‌ژی ، ده‌ڵێت ئه‌م بیره‌م پاش ئه‌وه‌ی که‌ خوشکه‌که‌م ( ئاویا ) بۆ ماوه‌ی سێ حه‌وتوو ،په‌نای برده‌ به‌ر له‌شفرۆشی، به‌ مێشکا هات..

به‌ پێ‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت ،ناتالی ئیشاره‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ له‌ نێوان پیاوانی به‌شدار له‌ مه‌زاته‌که‌دا، پیاوی خاوه‌ن خێزان و جێنته‌ڵمه‌نیش ده‌بینرێ...

ناتالی له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی دا ده‌ڵێ:  ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ نیازیان له‌ به‌شداربوون له‌م مه‌زاته‌دا .پێوه‌ندی‌یه‌کی درێژه‌ له‌ گه‌ڵ مندا،با به‌شدار نه‌بن. چوونکه‌ ئه‌م ئیشه‌ ته‌نیا بۆ یه‌ك شه‌وه‌...

z ڕێکه‌وتی Saturday 24 January 2009-2:55 AM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
نزیکتر لە هەر کات لە یەکتر ... وەرگێران

نزیکتر له‌ هه‌ر کات له‌ یه‌کتر، پاش 200 ساڵ جودایی...

 

گۆڕێنی له‌ فارسی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی

ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

21.01.2009

 

له‌ کاتێکدا که‌ سنووری نێوان زۆر له‌ وڵاتانی دونیا به‌ سیمی دڕکدار، مین و پاسه‌وانی سنووری چه‌ك به‌ده‌ست ده‌پارێزرێت، دوو وڵات له‌ دونیادا هه‌ن که‌ سنووره‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌، له‌ دوو سه‌ده‌ی ڕابردووه‌ تا ئێستا به‌ هێمنترین سنوور له‌ دونیادا ناو براوه‌‌.

دانیشتووانی شاره‌ سنووری‌یه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته،‌ هێنده‌ سرووشتی‌یانه‌ تێکه‌ڵ یه‌کتری بوونه،‌ که‌ له‌ وڵاتێکدا ئیش ده‌که‌ن و له‌وی دیکه‌یان ده‌ژین. منداڵه‌کانیان له‌ وڵاتێکدا ده‌ڕۆنه‌ قوتابخانه‌ و بۆ مه‌له‌ کردن بۆ مه‌له‌وانگه‌یه‌ك ده‌ڕۆن، که‌ له‌ خاکی وڵاتی که‌یه‌..

زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که‌ بۆ شاری ( هاپارانده‌ ) ی سوئێد یان ( تورنیو ) ی فینله‌ند سه‌فه‌ریان کردووه‌، له‌ کاتی پیاسه‌ و گه‌شت کردندا به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌ خۆیان بزانن، له‌ سنووری وڵاتێك تێپه‌ڕیون و چوونه‌ته‌ ناو وڵاتێکی دیکه‌وه‌...

ئه‌مساڵ 200 ساڵی ته‌واو به‌ سه‌ر جودایی فینله‌ند له‌ سوئێد و دامه‌زرانی دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تێده‌په‌ڕێت. ئه‌م دابڕانه‌، نه‌ك هه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م دوو وڵاته‌ی وه‌کووخه‌ڵکی باقی وڵاتانی دیکه‌ی دونیا  تووشی ڕق ،نه‌فره‌ت، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌، شه‌ڕ و کێشه‌  نه‌کرد، به‌ڵکوو ئێستا و پاش له‌ 200 ساڵ له‌و دابڕانه‌ ،خه‌ڵکی ئه‌م دوو وڵاته‌ی باکووری ئوروپا، له‌ هه‌ر کاتێک زیاتر له‌ یه‌کتر نزیکن..

ڕۆژانی پێنج شه‌مۆ و هه‌ینی 15، 16 ی یانیوه‌ری 2009  سه‌رۆک کۆماری فینله‌ند و هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی دووسه‌د ساڵه‌ی جودایی فینله‌ند له‌ سوئێد، بوون به‌ میوانی کارل گوستاڤی شانزه‌یه‌م، ی پاشای سوئێد و شاژنی سوئێد خانمی سێلڤیا و له‌ مه‌راسیمێکدا  که‌ جه‌معێك له‌ کاربه‌ده‌ستانی پایه‌ به‌رزی هه‌ر دو وڵات تێیدا به‌شدار بوون، له‌ پارله‌مانی سوئێد ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت...

ئه‌م دوو وڵاته‌ که‌ بۆ ماوه‌ی 600 ساڵ هه‌ر یه‌ك وڵات بوون و ساڵی 1809 بوون به‌ دوو. ئه‌مڕۆژه‌ هه‌ر دوویان له‌ پیشکه‌وتووترین وڵاتانی دیموکراتی دونیان و له‌و باره‌وه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك ڕه‌مز و ئولگو، ناویان لێ ده‌برێ.. جێ‌ی باسه‌ که‌ ناوی یه‌کێك له‌ پارتی‌یه‌‌ گه‌وره‌ و به‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی فینله‌ندی که‌ له پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌شدا خاوه‌نی چه‌ندین نوێنه‌ر و له‌ کابینه‌ی حکوومه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا چه‌ندین وه‌زیر و ئێستاکه‌ش له‌ پارله‌مانی ئوروپا دا  نوێنه‌رێکی هه‌یه‌، ( پارتی گه‌لی سوئێد ) ی ناوه‌ ...

z ڕێکه‌وتی Wednesday 21 January 2009-11:57 PM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
نیگەرانی گیانی شیرینی.... ... وەرگێران

نیگه‌رانی گیانی شیرینی عیبادین

له‌ فارسی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی:  ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

 

عه‌بدولکه‌ریمی لاهیجی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێران و جێگری سه‌رۆکی فیدراسیونی کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ، له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ ئومید معماریان که‌ بۆ سایتی  (روز ئۆنلاین ) ئه‌نجام دراوه‌ ،نیگه‌رانی خۆی له‌ مه‌ڕ ڕه‌وشی شیرینی عیبادی ده‌رده‌بڕێ و کۆماری ئیسلامی به‌ به‌رپرسی هه‌ر رووداوێك که‌ بۆ عیبادی بێته‌ پێش، ده‌زانێ.

له خواره‌وه‌ هه‌موو وتووێژه‌که‌ بخوێننه‌وه‌..

 

 

پ : وته‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی و به‌ تایبه‌ت ئاغای قه‌شقایی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ مه‌ڕ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خانمی شیرین عیبادی داوا بکات ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت پاسه‌وانی بۆ پاراستنی ئاسایشی بۆ دابین ده‌کات‌، وه‌ یان ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێن عیبادی له‌ ئه‌مان دایه‌، تا چه‌نده‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و واقعیه‌ته‌ی که‌ بوونی هه‌یه‌ یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌ ؟

 

و: گه‌ر له‌ بیرتان بێ ساڵی پار کاتێ که‌ شیرینی عیبادی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌کرابوو ، ئه‌حمه‌دی نژاد گوتی حازرین ئه‌منیه‌تی خانمی عیبادی دابین بکه‌ین و بینیمان که‌ ئه‌و ئه‌منیه‌ت دابین کردنه‌ چی جێگه‌ی گرته‌وه‌. له‌ باتیدا ئێمه‌ شاهێدی بینینی پلانی تۆمه‌تی به‌ به‌هایی بوونی کچی خانمی عیبادی و تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونی عیبادی له‌ گه‌ڵ ئیسرائیل و داخستنی کانوونی مودافیعانی مافی مرۆڤ و ساز کردنی په‌روه‌نده‌ی مالیات بووین. له‌ مه‌ڕ ئه‌وه‌ی ئاخریان 5 کاربه‌ده‌ستی ئاسایش له‌ ژێر ناوی کاربه‌ده‌ستی مالیات ڕژانه‌ سه‌ر ده‌فته‌ری خانمی عیبادی وهه‌موو به‌ڵگه‌ و په‌روه‌نده‌کانی تایبه‌ت به‌ کاری پارێزه‌ری و تایبه‌تی ئه‌ویان برد و له‌ ئاکامیشدا هێندێك هه‌رچی و په‌رچی یان نارده‌ به‌رده‌م ماڵی خانمی عیبادی و ئه‌ویان به‌ کاربه‌ده‌ستی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ناوبرد و حه‌تا پلاکی ده‌فته‌ری عیبادیشیان له‌ ژێر پێنا.

ئێمه‌ ده‌زانین که‌ هیچ یه‌ك له‌م هه‌نگاوانه‌ به‌ بێ ئیزن و ده‌ست تێدابوونی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ،هه‌ڵگرتنیان مومکین نی‌یه‌. له‌ وڵاتێکدا که‌ خانمه‌کان بۆ داوا و مافه‌کانی خۆیان واژۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه‌، ده‌خرێنه‌ زیندانه‌وه‌، چۆن ده‌بێ بێ ئیزنی ده‌وڵه‌ت وه‌ها هه‌نگاوگه‌لێك هه‌ڵبگیرێن. به‌ تایبه‌ت که‌ زۆرترین بێ‌حورمه‌تی و جنێوێک که‌ به‌ خانمی عیبادی کرا و درا له‌ ( ئیرنا ) و هه‌واڵده‌ری ره‌سمی ده‌وڵه‌ت دا بوو.. که‌وابوو قسه‌کانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد هیچ نرخێکیان نی‌یه‌ و له‌ گه‌ڵ ئه‌و واقعیه‌ته‌دا هاوتا نین و ئێمه‌ به‌ راستی نیگه‌رانی گیان و ئاسایشی خانمی عیبادین. هه‌ر ئه‌مڕۆش خانمی ( جودی ویلیامز ) خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی ساڵی 1997، له‌ چه‌ند وتووێژێکی چاپه‌مه‌نیدا له‌ مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.

 

پ: خانمی عیبادی له‌ وتووێژێدا له‌ گه‌ڵ ئێمه‌دا وتیان که‌ ئه‌و کاته‌ی وا له‌ به‌رده‌م ماڵه‌که‌یدا کۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ ، وه‌زعێکی هێنده‌ شپرزه‌یان پێکهێناوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێکیشیان بکوشیتایه‌ بکوژی که‌سه‌که‌ بۆ که‌س نه‌ده‌ناسرا.باشه‌ ئه‌گه‌ر له‌ وه‌ها حاڵێکدا ڕووداویك بۆ خانمی شیرین عیبادی بێته‌ پێشێ،ئێوه‌ کێ به‌ به‌رپرس ده‌زانن؟

 

و : بێ ئه‌ملاو لا به‌رپرس ده‌وڵه‌ته‌. چوونکه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت ئه‌منیه‌تی خانمی عیبادی یان هه‌ر هاووڵاتی‌یه‌کی دی بپارێزێت ده‌توانێت.هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی که‌ ده‌توانێ  ئاسایشی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، باڵویز و نوێنه‌ره‌ بیانی‌یه‌کان  بپارێزێت، ده‌توانێ ئاسایشی هه‌ر هاووڵاتی‌یه‌کیش بپارێزێت. به‌لام ئه‌وه‌ی که‌ خانمی عیبادی خۆی داوایان لێ‌بکات که‌ ئاسایشی بپارێزن،ئه‌وه‌ شکڵ ناگرێت. چوونکه پاراستن و دابین کردنی ئاسایش بۆ هه‌ر هاووڵاتی‌یه‌ك له‌ وڵاتدا له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت دایه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك‌ پێویست ناکات خانمی عیبادی داوا بکات. وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو  روداوێکیش بۆ خانمی عیبادی بێته‌ پێش،بێ شك له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت دایه‌ وئێمه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌  ئه‌و باسه‌ به‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی راده‌گه‌ینین..

 

پ : هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دوایی‌یانه‌ چ به‌ شێوه‌ی شکڵی یان به‌  نیوه‌ڕؤك تا چه‌نده‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی پێشوو دا جیاوازی‌یان هه‌یه‌؟

 

و : ئێستا ئیدی کاره‌که‌ له‌ قۆناخی هه‌ڕه‌شه‌ تێپه‌ڕی کردووه‌ و چووه‌ته‌ نێو قۆناخی جێ‌به‌ جێ کردنه‌وه‌، له‌ دوو مانگی ڕابووردوودا کاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات ڕۆشتبوونه‌ ده‌فته‌ری کاری خانمی عیبادی و هۆشداری‌یان پێدابوو که‌ شوێنی کانوونی مودافیعانی مافی مرۆڤ بووه‌ته‌ شوێنی که‌سانی دژه‌ شۆڕش و نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی و ده‌بێت  کانوون دابخرێت. که‌وابێ ئه‌مه‌ی ئێستا چیدی هه‌ڕه‌شه‌ نی‌یه‌ و قۆناخی به‌ کرده‌وه‌کردنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌.

بینیتان چۆن چۆنی ڕژانه‌ سه‌ر ده‌فته‌ری کاره‌که‌ی و هه‌موو په‌روه‌نده‌کانیان برد. ئێستا ئیدی خانمی عیبادی ناتوانێت به‌رگری له‌ برێگرته‌کانی بکات ، چوون په‌روه‌نده‌کانی ئه‌وانی لا نه‌ماوه‌ و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت هه‌موویان بردووه‌.

ته‌نیا شوێنێك که‌ تا ئه‌مڕۆ له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت به‌ دوور بووه‌،ماڵی خانمی عیبادی بووه‌،به‌ هه‌ر حاڵ ناکرێ له‌وه‌ش دڵنیا بین که‌ ئه‌وه‌ش نه‌کرێت،یان له‌ سه‌ر شه‌قامێکدا پێکدادانێکی  به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڵێن  له‌وێ تیدا چووه‌.

له‌ رابووردوودا و به‌رله‌وه‌ی که‌ خانمی عیبادی خه‌ڵاتی نۆبل بباته‌وه‌ ،کار به‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ هۆتێل لاله‌ یان بانگ ده‌کرد. هه‌روه‌ها له‌ په‌روه‌نده‌ی قه‌تڵه‌ سیاسی‌یه‌کاندا  چه‌ند جارێك ناوی هات و ناوی ئه‌ویش له‌ لیسته‌ی مه‌رگدا بوو. ئه‌و کاته‌ خانمی عیبادی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ نه‌بوو، شایه‌د ئێستا له‌ ڕوانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه‌ بۆچوون وا بێت که‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ ئاسایشێکی زۆرتری بۆ ناوبراو پێکهێناوه‌، به‌ڵام من وه‌ک مودافعێکی کۆنی مافی مرۆڤ له‌ گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم.

دروسته‌ که‌ ئه‌گه‌ر بێتوو خوا نه‌کرده‌ ڕووداوێك بۆ خانمی عیبادیش بێته‌ پێشێ،ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ده‌بێت باجێكی گه‌وره‌ بدات،به‌ڵام له‌ په‌روه‌نده‌ی قه‌تڵه‌ سیاسی‌یه‌کانیش دا  بینیمان که‌ ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌ستان هیچ ترسێکیان له‌ ئه‌نجام دانی ئه‌و جینایه‌تانه‌ نه‌بوو، وه‌ هیچ جۆره‌ باجێکیشیان نه‌دا...

 

سه‌رچاوه‌ :   www.roozonline.com

z ڕێکه‌وتی Sunday 11 January 2009-3:45 AM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
13 ی دیسامبر و لوسیا ... وەرگێران

13 ی دیسامبر و لوسیا

له‌ فارسی‌یه‌وه‌ : ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

سه‌رچاوه‌ : استکهلمیان

ڕۆژی 13 ی دیسامبر ڕۆژی ( لوسیا )، له‌ سوئێد و هه‌ندیك وڵاتی دیکه‌ی ئوروپایی دا نه‌رێتێکی کۆنه‌...له‌م ڕۆژه‌دا چه‌ندین کچی سپی پۆشی تاجی سه‌وز له‌ سه‌ر و مۆم به‌ ده‌ست و کوڕی ئه‌ستێره‌ له‌ ده‌ست له‌ پشته‌وه‌ی کچێكی سه‌راپا سپی پۆش و جوان که‌ تاجیكی پڕ له‌ مۆمی به ده‌سته‌وه‌یه‌ هه‌ر له‌ شه‌به‌قه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری سوئێد دا ده‌بینرێن که‌ ئاهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌م ڕۆژه‌ ( سانتا لوسیا ) ده‌خوێنن..ئه‌و مۆمه‌ داگیرساوانه‌ی که‌ به‌ تاجه‌که‌ی سه‌ری ( لوسیا ) وه‌ ده‌گڕێن ، ڕه‌مز و سیمبۆلی دره‌وشانه‌وه‌ی ڕووناکی‌یه‌کی گه‌وره‌ترن له‌ داهاتوودا.که‌ مه‌به‌ست له‌و ڕووناکی‌یه‌که‌ش هاتنی کریسمه‌س و له‌ دایك بوونی عیسا ی مه‌سیحه‌...

دیمه‌نی ئه‌م کچه‌ تاج له‌ سه‌ر و مۆم به‌ ده‌ست و کوڕه‌ ئه‌ستێره‌ به‌ ده‌ستانه‌ جوانی‌یه‌کی له‌ ڕاده‌ به‌ ده‌ر به‌ شاره‌کانی سوئێد ده‌به‌خشێت.

قوتابخانه‌ و شاره‌کانی سوئێد له‌ ڕێگه‌ی پێشبرکێ‌ی جۆراوجۆره‌ وه‌ ساڵانه‌ کچێکی جوان وه‌ك ( لوسیا ) ی قوتابخانه‌ یان شاری خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن،کچی هه‌ڵبژێردراو له‌ گه‌ڵ کچ و کوڕه‌کانی دیکه‌ی هاوڕێ‌ی دا به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆڵی ( لوسیا ) یان له‌ شار یان قوتابخانه‌ی خۆیان دا ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ..هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك پاش ئه‌نجام دانی موسابه‌قاتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌ نێوان چه‌ندین کچی جوان دا ،کچێك وه‌ک ( لوسیا ) ی ته‌واوی وڵاتی سوئێد دیاری ده‌کرێت.که‌ ئه‌م شته‌ش له‌ ته‌واوی ڕۆژنامه‌ و ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا شوێنێکی به‌ربڵاو ده‌گرێت..

وشه‌ی ( لوسیا ) وشه‌یه‌کی لاتینی‌یه‌ و به‌ واتای ڕووناکی‌یه‌. به‌ڵام لوسیا حیکایه‌تێكی خه‌مهێنه‌ر که‌ له‌ ساڵی 304 ی زایینی و له‌ دوورگه‌ی سیسیل ی ئیتالیا دا ڕووی داوه‌،ی له‌ پشته‌وه‌یه‌..له‌ وه‌ها ڕۆژێکدا واته‌ 13 ی دیسامبر  لوسیا که‌وتۆته‌ کۆڵانان و هه‌موو شت ومه‌که‌کانی خۆی به‌ سه‌ر هه‌ژاراندا به‌خشیوه‌. به‌ڵام کاتێك ده‌زگیرانی لوسیا له‌و کاره‌ی لوسیا ئاگادار ده‌بێت، زۆر تووڕه‌ ده‌بێت و به‌ هه‌مووان ده‌ڵێت که‌ لوسیا بووه‌ به‌ مه‌سیحی..له‌و ڕۆژگاره‌شدا به‌ مه‌سیحی بوون له‌ ناو کۆمه‌ڵگای ڕوومه‌کاندا کارێکی نایاسایی بووه‌ و به‌ مه‌سیح بوونی هه‌ر که‌سیك ئاشکرا بووایه‌ سزای گه‌وره‌ی به‌ دواوه‌ ده‌بوو.هه‌ر بۆیه‌ کاتێک که‌ ده‌زگیرانی لوسیا له‌ ناو خه‌ڵکدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ لوسیا بووه‌ به‌ مه‌سیحی،سزای مه‌رگ به‌ سووتاندن به‌ سه‌ر لوسیا دا ده‌سه‌پێنن..

هه‌ندێك ڕیوایه‌تی ئایینی وا باس دکه‌ن که‌ ئاگره‌که‌ هیچ کاری له‌ لوسیا نه‌کردووه‌ ، بۆیه‌ به‌ دوای ئه‌وه‌دا بڕیار ده‌ده‌ن که‌ هه‌ر دوو چاوی لوسیا دربهێنن، که‌چی کاتێك هه‌ر چاوێكی ده‌ردێنن چاوێکی دی دێته‌ شوێنی،بۆیه‌ ئه‌مجاره‌یان بڕیار ده‌ده‌ن که‌ به‌ شمشێر ملی لێ بکه‌نه‌وه‌..

پاش ئه‌و ڕووداوه‌ لوسیا له‌ لایه‌ن کلیساوه‌ وه‌ك ( قه‌دیسه‌ی نابیناکان ) ناوزه‌د ده‌کرێت و ده‌ڵێن که‌ هه‌ندێك له‌ جه‌سته‌ی لوسیا ئیستاش له‌ کلیسای  سه‌نت جرمایسه‌ له‌ شاری ونیزی ئیتالیا به‌ دی ده‌کرێت..

له‌ سوئێد دا بۆ یه‌کم جار له‌ ساڵی 1764 یادی لوسیا کرایه‌وه‌ و له‌ ساڵی 1920 دا ڕۆژنامه‌ی ( ستۆکهۆلم داگ بولاد ) یه‌که‌مین پێشبرکێ‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی لوسیا ی ساڵ له‌ سوئێد دا به‌ڕێوه‌ برد و  له‌و ڕێکه‌وته‌ به‌م لاوه‌ سوئیدی‌یه‌کان ئه‌گه‌ر چی بڕوایه‌کی پته‌ویان به‌و خورافاته‌ ئایینی‌یانه‌ نی‌یه‌ که‌ له‌ مه‌ڕ لوسیا وه‌ باس ده‌کرێن ، به‌ڵام  هه‌موو ساڵیك ئه‌و پێشبرکێ‌یانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م سونه‌ته‌ وه‌ك سونه‌تێکی کۆن جێ به‌ جێ ده‌که‌ن..

له‌ سه‌ره‌تاوه‌  یادی لوسیا به‌ که‌سێک یان دوو که‌سێك ئه‌نجام ده‌درا به‌ڵام ئێستاکه‌  ڕیزێك کچی مۆم به‌ ده‌ست و کوڕی ئه‌ستێره‌ به‌ ده‌ست  له‌ کاتی ئه‌و یاده‌ دا ده‌بینرێن..

 وا باس ده‌کرێت که‌ لوسیا کچێکی باڵا به‌رزی موو زه‌رد بووه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌بێت ئه‌و ڕۆڵه‌ یاری بکات ده‌بێت ئه‌و خاڵانه‌ی تێدا بێت. به‌ڵام سوئێدی‌یه‌کان وه‌ک ڕێزگرتنێك له‌ خه‌ڵکانی غه‌یره‌ سوئیدی که‌ له‌ سوئێد دا ده‌ژین ،ئه‌و خاڵانه‌ ڕه‌چاو ناکه‌ن و ئێستاکه‌ کچانی موو ڕه‌ش و ڕه‌شپێستیش ده‌توانن وه‌ك لوسیا دیاری بکرێن.. ئه‌مساڵ له‌ هه‌نگاوێکدا وه‌ك نیشان دانی مافی یه‌کسانی نیوان ژن و پیاو ڕێگه‌ به‌ کوڕ یش درا که‌ وه‌ك لوسیا دیاری بکرێن..

میلۆدی ئاهه‌نگی زۆر جوان و به‌ناوبانگی ( سانتا لوسیا ) له‌ لایه‌ن شاعیری سوئیدی ( گونار ونربرگ ) له‌ ساڵی 1852 له‌ شاری ناپۆلی ئیتالیا وه‌ نووسراوه‌ ...

www.zamdar.tk

z ڕێکه‌وتی Saturday 13 December 2008-2:43 PM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
پارکی خوازبێنی ... وەرگێران

پارکی خوازبێنی

له‌ فارسی‌یه‌وه‌: ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

پارکی خه‌یبه‌ر که‌ له‌ ناوچه‌ی حه‌یات ئابادی شاری پیشاوه‌ری وڵاتی پاکستان هه‌ڵکه‌وتووه‌،به‌ چه‌ند ناوێکی دیکه‌ وه‌ك پارکی ژنان و پارکی خوازبێنی ناو ده‌برێت.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌و شاره‌ و به‌ تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌یرانگا و پارکی دیکه‌ بوونیان هه‌یه‌،به‌ڵام پارکی خه‌یبه‌ر بۆ ژنانی په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی ئه‌فغانی گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌وان ئه‌و پارکه‌ به‌ هێمنتر و بێ کێشه‌ترین سه‌یرانگه‌ بۆ خۆیان ده‌زانن و کیژ و ژنێکی زۆر به‌ پۆشینی به‌رگی جوان و ره‌نگاوڕه‌نگ له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ڕۆژه‌ پشووه‌کاندا به‌ گه‌رم و گوڕی ڕووی تێ ده‌که‌ن ..

‌ به‌ هه‌زاران که‌س له‌و ئه‌فغانی‌یانه‌ی که‌ پێشتر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ پاکستان ژیاون ئێستا له‌ وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکایی ده‌ژین..پاکستان ده‌کرێت وه‌ك سه‌ره‌کیترین وێستگه‌ بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ئه‌فغانی‌یانه‌ی وا له‌ ئوروپا و ئه‌مریکا ده‌ژین،به‌ ژومار بێت.

زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ که‌ پێبه‌ندی داب و نه‌رێتی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیانن، پاش چه‌ندین ساڵ ژیان له‌ ئوروپا و ئه‌مه‌ریکا، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵ یه‌کێك له‌ ناسیاو و خزمه‌کانی خۆیاندا ژیانی هاوبه‌ش پێكبێنن بۆ پاکستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و له‌وێش پارکی خه‌یبه‌ر به‌ سه‌ره‌کیترین شوێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ری داهاتوویان ده‌زانن..واته‌ ئه‌و پارکه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ سه‌یرانگایه‌کی خۆشه‌، شوێنێکی تایبه‌تیشه‌ بۆ هاوسه‌رگیری...

چوونه‌ ژووره‌وه‌ ی پیاوان بۆ ئه‌و پارکه‌ به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه‌ و نه‌ك هه‌ر پیاو به‌ڵکوو هه‌ر نێرینه‌یه‌ك که‌ ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی پێنج ساڵ بێت بۆی نی‌یه‌ بڕواته‌ ژووره‌وه‌. پارك له‌ ژێر چاوه‌دێری پاسه‌وانی تایبه‌تدایه‌ و پاسه‌وانه‌کانیش له‌ به‌ جێهێنانی وه‌زیفه‌ی خۆیان دا زۆر جیدین...

ئاماده‌ بووانی کچانی گه‌نج له‌و گردبوونه‌وانه‌دا، بۆ ئه‌و خوازبینی‌که‌رانه‌ی که‌ به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێکن بۆ کوڕ یان برا یان ،هه‌لێکی باشه‌...

خانمی ( صالحه‌ ) که‌ به‌رپرسی قوتابخانه‌ی ( بی بی مریم ) ی ناوچه‌ی حه‌یات ئاباد ه‌ ده‌ڵێ : هه‌ر کیژ و کوڕێك پاش ته‌واو کردنی پرۆسه‌ی خوێندن مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری جێ‌ی په‌سه‌ندی خۆیان هه‌یه‌..ئه‌و ده‌ڵێ هه‌ر چه‌نده‌ من بۆ خۆم ته‌نیا بۆ سه‌یران ده‌ڕۆمه‌ ئه‌و پارکه‌،به‌ڵام له‌وێ زۆر له‌ دایکان و کچان ده‌بینم که‌ له‌ په‌نای سه‌یرانیشدا له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێکن بۆ کوڕ یان برا یان...

( فضیله‌ ویسی ) خاوه‌ن ئیمتیاز ی گۆڤاری ( جوان ) له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێ : حه‌وت ساڵ زیاتره‌ برایه‌کم له‌ وڵاتی کانادا ده‌ژی و ئێستا داوای له‌ من کردووه‌ که‌ لێره‌ هاوسه‌رێكی جێ‌ی په‌سه‌ند و دڵخوازی خۆمی بۆ په‌یدا که‌م. هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئێستا ئیدی من هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌ کاتی ئازادم دا بۆ ( پارکی خه‌یبه‌ر ) یان چاکتر بڵێم ( پارکی هاوسه‌ر دۆزینه‌وه‌ ) بڕۆم و هه‌ر جاره‌ش که‌ ئه‌ڕۆم بۆ ئه‌و پارکه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کی براکه‌م له‌ گه‌ل خۆمدا ده‌به‌م...ئه‌گه‌ر کچێکی جێ په‌سه‌ندی خۆمم بینی‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ ناوونیشان و ژوماره‌ ته‌لیفۆنی له‌ گه‌ڵدا ده‌گۆڕمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ گه‌یشتن به‌ خاڵی کۆتایی له‌ گه‌ڵیدا قسه‌ بکه‌م..

فضیله‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت  ( باخی ژنانه‌ ) ئاسان کاری‌یه‌کی زۆر باشی بۆ خوازبینیکه‌ران کردووه‌ و له‌وێ مرۆڤ ده‌توانێ کچی دڵخوازی خۆی ببینێ و له‌ گه‌ڵیدا بدوێ..چوونکه‌ له‌ شاری پیشاوه‌ر دا  زۆربه‌ی کچه‌کان به‌ پۆشینی چارشێو له‌ سه‌ر هه‌تا نووکی پێ‌یان داپۆشراوه‌ و ئینسان له‌ چاویان زیاتر شوێنێکی دیکه‌یان نابینێت...

ژنان و کچانی ئاواره‌ و په‌نابه‌ری شاره‌کانی دیکه‌ی پاکستانیش به‌ هیوای کرانه‌وه‌ی به‌ختیان ڕێگایه‌کی دوور بۆ ئه‌و سه‌یرانگه‌یه‌ ده‌بڕن و تا ئیستا زۆر له‌و کچ و ژنانه‌ له‌ به‌ینی دره‌خته‌کانی ئه‌و باخه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتوویه‌کی ڕوون و زۆریش به‌روه‌ داهاتوویه‌کی تاریك فڕیون..

چوون به‌ بینینی چه‌ند وێنه‌یه‌ك ،هه‌موو شتێك له‌ سه‌ر که‌سیک مه‌حاڵه‌ وه‌رگیردرێ و بزانرێت...له‌و باخه‌دا سه‌ره‌تا په‌یماننامه‌ واژۆ ده‌کرێت پاشان ده‌خوێنرێته‌وه‌...

z ڕێکه‌وتی Saturday 13 December 2008-2:51 AM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
بۆ ئێمە کە..... ... وەرگێران

له‌ فارسی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی

ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

******************

بۆ ئێمه‌ که‌ خۆڕاگرانه‌ ژن بووین..!

ئێره‌ : ئێران

من : کچێكی دوازده‌ ساڵه‌

شوێن : کۆڵانێكی باریك و چوڵ

کات : کاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له‌ قوتابخانه‌وه‌‌ بۆ ماڵ

له‌ ده‌نگی پێ‌یه‌ك که‌ خاوه‌نه‌که‌ی نیگایه‌کی پاکی نه‌بوو هه‌ڵده‌هاتم و له‌ شه‌قامه‌که‌ دا بۆ که‌سێك ده‌گه‌ڕام که‌ وه‌ك په‌نابه‌رێك له‌ ئامێزیدا وچان بگرم. چاوم به‌ پۆلیسێك که‌وت و له‌ خۆشی ڕزگار بوونم دا فرمێسکی چاوانم دابارین...

به‌ره‌ولای ڕۆشتم. ترس و گریان ڕێگه‌ی قسه‌ کردنیان نه‌ده‌دام.

گوتی چی ڕویداوه‌؟ منیش به‌ ده‌ست ، به‌ کۆتایی ئه‌و کۆڵانه‌ی که‌ نیگا ناپاکه‌که‌ی لێ وه‌ستا بوو ئاماژه‌م کرد. ئه‌مجاره‌یان پۆلیسه‌که‌ به‌ تووڕه‌یی‌یه‌وه‌ پرسی،

+ تۆ له‌و کۆڵانه‌دا چیت ده‌کرد؟

_ له‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌ڕامه‌وه‌

+کام قوتابخانه‌؟ ماڵتان له‌ کوێ‌یه‌؟ ناوت چی‌یه‌؟ ناوی باوکت؟ ژوماره‌ی ماڵتان ........

کاتێك که‌ پیاوه‌که‌ هه‌ڵده‌هات، پۆلیسه‌که‌ قۆڵی منی گرتبوو.. له‌و ساته‌دا باوکیشم به‌ نیگایه‌کی نیگرانه‌وه‌ هات و ئه‌وجا من ئیتر خۆزگه‌م ده‌خواست که‌ هه‌رگیز به‌ دونیا نه‌هاتبام. باوکم له‌ به‌ر هه‌بوونی کچێکی فریو خواردوو که‌ له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ قه‌راری چاوپێکه‌وتن ده‌دا،هه‌ستی به‌ سووکی و په‌ست بوون ده‌کرد...وه‌ منیش له‌وه‌ به‌ دوا ئیتر بۆ خۆم نه‌گریام کاتێك که‌ باوکم به‌ پشتی به‌ ئێشه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك به‌ دوومدا ده‌هات تا بمهێنێته‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌ ،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئیدی نه‌بیسێت پێ‌ی بڵێن،کاکه‌ وه‌ره‌ ئه‌م کچه‌ ت له‌ کۆڵان و شه‌قامان به‌ره‌وه‌...

*******************

ئێره :‌ ئێران

من : ئافره‌تێکی لاو

کات : كاتی ڕۆشتن بۆ سه‌ر کار

ده‌نگی پیاوێکی سه‌رخۆش دێت که‌ ده‌ڵێت هۆی جوانێ بوه‌سته‌ با بزانم.....مه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ تۆم نی‌یه‌.

به‌ڕێز موزاحیم مه‌به‌

پیاوه‌ سه‌رخۆشه‌که‌ ده‌قیڕێنێ،موزاحیم باوکته‌.

ده‌ستی هێنا و سێنگمی گرت . له‌ به‌ر ئازار هاوارێكم کرد.پیاوێکی دی هات و ده‌ست و پێ و قژمیان کێشا تا بردمیانه‌ ناو خانوویه‌ك. ویستم له‌ ده‌ستیان هه‌ڵبێم.چه‌قۆیه‌کی ده‌رهێنا.چه‌قۆیه‌ک،دوان و سیان.خۆێن له‌ سکمه‌وه‌ فیچقه‌ی کرد. چه‌ندیان لێدام هه‌ر له‌ هۆش نه‌چووم و سات به‌ ساتی ئه‌و ڕۆژه‌م له‌ بیره‌..

ساڵێك دواتر پۆلیسه‌کان به‌ر له‌ ئیعدام کردنی لێ‌یان پرسیبوو بۆچی وات له‌و ژنه‌ کرد.وتبووی من سه‌رخۆش بووم و ئه‌و خانمه‌ش سینه‌و مه‌مک و سمتی هه‌بوو، ئه‌مویست که‌.........

پۆلیسه‌کان پێ‌یان گوتم،فه‌رموو خانم! سینه‌و مه‌مك و سمتی جه‌نابتان هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌موو ڕووداوێك و ئیعدامی ئه‌مڕۆی ئه‌م جوانه‌شه‌.خانم ،ده‌بێت جۆره‌ به‌رگیك بپۆشی که‌ که‌س شك نه‌خات ئێوه‌ مه‌مکتان هه‌یه‌،سمتتان وایه‌.ئه‌گه‌ر چارشێوێك بپۆشن ئه‌و شوێنه‌ به‌رزه‌و بووانه‌ی جه‌نابتان که‌ خودا سافی نه‌کردووه‌، حه‌زی که‌سانی دی بۆ لاتان ناجووڵێنێ و له‌ ئاسایش دا ده‌بن....

*******************

ئێره‌ : ئێران

من : دایكێکی سه‌ره‌ مێر

 کات : کاتی قوفڵ دانی ده‌رگای ماڵه‌که‌م

زریکه‌ی کیژه‌که‌م دێته‌ گوێم. زریکه‌یه‌کی وا که‌ خه‌ریکه‌ شێتم ده‌کا.به‌ حه‌په‌ساوی ڕاده‌که‌م. پیاوێك ده‌بینم که‌ له‌ سه‌ر کیژه‌که‌م که‌وتووه‌  به‌ دوو ده‌ستی قورسی لێ‌ی ده‌دا و خه‌ریکه‌ ڕووتی ده‌کاته‌وه‌. هه‌ر دوو ده‌ستم ده‌خه‌مه‌ گه‌رده‌نی.. چه‌ند هه‌وڵ ئه‌یه‌م ناتوانم له‌ کیژه‌که‌می جیا که‌مه‌وه‌..ئا، ناتوانم ئه‌و پیاوه‌ی که‌ که‌وتۆته‌ سه‌ر کچه‌که‌م،له‌ سه‌ری دوور خه‌مه‌وه‌..کچه‌که‌م هه‌ر ده‌قیژێنێ و من بانگ ده‌کا. دایه‌..دایه‌... دایه‌... تو خودا......

نیگای ئێجگار حه‌په‌ساوی، هێزم پێ ده‌به‌خشێ و ئیدی منیش ئاماده‌م ‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هێمنی بۆ ئه‌و بگه‌ڕێنمه‌وه‌ خۆم بمرم...

به‌ره‌ به‌یانی‌یه‌کی پاییزی که‌ کیژه‌که‌م یه‌شتا له‌ خه‌ودایه‌.. که‌ دایکم  و هه‌موو ژنانی شار له‌ خه‌ودان،من له‌ مردن ناترسم.ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کچه‌که‌م وا بیر نه‌کاته‌وه‌ که‌ من خۆم بۆ ئه‌و فیدا کردووه‌..ئه‌مه‌وێ ئه‌و بزانێ که‌ من هه‌رگیز به‌و ناڵێم که‌ سێنگ و سمتی تۆ تاوانبارن.هه‌رگیز پێ‌ی ناڵێم تۆ نه‌ده‌بوو پێبکه‌نێت و نه‌ده‌بوو هیچ بڵێ‌ی و نه‌ده‌بوو که‌ بژێێت.هه‌رگیز پێ‌ی ناڵێم تۆ نه‌ده‌بوو بتقیژاندا و هاوارت له‌ من کردا. هه‌رگیز پێ‌ی ناڵێم تۆ نه‌ده‌بوو ئافره‌ت بای. ده‌بێت بزانێت که‌ من هه‌رگیز لۆمه‌ی ناکه‌م..

z ڕێکه‌وتی Thursday 11 December 2008-3:57 AM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ئاشقانە ... وەرگێران

ئاشقانه

له‌ فارسی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی

ئه‌حمه‌د _ خ _

*  ئه‌گه‌ر ڕۆژێ په‌پووله‌یه‌ك هات و به‌سه‌ر  سه‌رته‌وه‌ نیشته‌وه‌ لات سه‌یر نه‌بێ،ئه‌وه‌ من ناو و نیشانی جوانترین گوڵم پێ ‌داوه‌..

** ڕۆژ و شه‌و و خۆم خۆش ده‌وێ. چوونکه‌ڕۆژ هه‌تاوی له‌ دڵی خۆدا هه‌ڵگرتووه‌،شه‌و  مانگ وخۆمیش  تۆ...

*** خوایه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ته‌نیاترین ته‌نیایی‌یه‌کانی ته‌نیاییم دا  ته‌نیای خستم،که‌س ئه‌و له‌ ته‌نیاترین ته‌نیایی دا ته‌نیا نه‌خا.

**** تۆ ئه‌و هه‌تاوه‌ی که‌ له‌م ساته‌ زه‌ردانه‌ی ساڵدا تیشك ده‌به‌خشی به‌ سه‌رزه‌وی دڵی من..

***** ڕۆژێك دێت له‌ دۆزه‌خا به‌ دیداری یه‌کدی بگه‌ین،ئاخر هه‌ر دووکمان دۆزه‌خین.تۆ به جورمی دزینی دڵی من،منیش به‌ جورمی په‌ره‌ستنی تۆ ...

z ڕێکه‌وتی Thursday 13 November 2008-8:33 PM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
کورته‌یه‌ك له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی............ ... وەرگێران

کورته‌یه‌ك له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ئه‌مه‌ریکا

له‌ سوئیدی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی

ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

****************

پارته‌ سه‌ره‌کی‌یان

له‌ ئه‌مه‌ریکادا زۆر پارتی هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نیا دوو پارتی له‌ ئه‌مه‌ریکادا هه‌میشه‌ شانسی سه‌رکه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی‌دا هه‌یه‌.

ئه‌و دوو پارته‌ش ، پارتی دیموکراته‌کان و پارتی کۆماری‌یه‌کان. پارتی‌یه‌کانی دیکه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ ئاست ئه‌وان دا زۆر بچووکن و ئه‌سته‌مه‌ بۆیان که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ سه‌ریان دا سه‌رکه‌ون...

له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تیدا له‌ ئه‌مه‌ریکا ، باراك ئۆباما کاندیدای دیموکراته‌کانه‌ و جۆن مه‌که‌ین یش کاندیدای کۆماری‌یه‌کان.

دیموکراته‌کان وه‌ك پارتی‌یه‌كی لیبرال و کۆماری‌یه‌کانیش وه‌ك پارتی‌یه‌کی موحافیزه‌کار ناسراون..

 مه‌رجه‌کانی به‌ کاندیدا بوون

ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌کرێت ببێته‌ کاندیدای سه‌رۆکایه‌تی کۆمار،ده‌بێت ته‌مه‌نی سه‌رووی 35 ساڵ بێت و لانی که‌م 14 ساڵیش له‌ ئه‌مه‌ریکادا ژیابێت...

ئه‌و کاندیدایه‌ش که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆڤمبر دا سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بێنێت، له‌ 20 ی مانگی یه‌که‌می ساڵی داهاتوو دا سوێندی یاسایی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌خوات و له‌ کۆشکی سپی داده‌نیشێت..بووجه‌ی ساڵانه‌ی سه‌ره‌ک کۆمار له‌ ئه‌مه‌ریکادا 400000 دۆلاره‌...

 مه‌رجه‌کانی ده‌نگدان

 هه‌ر که‌سێکی ئه‌مه‌ریکی که‌ ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته‌ 18 ساڵ ، مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌ به‌ مه‌رجێك که‌ 30 ڕۆژ پێش کاتی ده‌نگدان له‌ بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان دا ناونووس کرا بێت.. ئه‌و که‌سانه‌ی  که‌ به‌ هۆی ئه‌نجام دانی تاوانێکه‌وه‌ حوکمیان له‌ سه‌ره‌ ، مافی ده‌نگدانیان نابێت..به‌ پێ‌ی ئامار ئێستا نزیکه‌ی 5،3 میلیۆن ئه‌مه‌ریکی به‌ هۆی ئه‌نجام دانی تاوانه‌وه‌ و هه‌بوونی حوکم له‌ سه‌ریان ،ئه‌مساڵ مافی ده‌نگدانیان نابێت...

کاتی هه‌ڵبژاردن

هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌ره‌ک کۆمار له‌ ئه‌مه‌ریکادا هه‌ر چوار ساڵێك جارێك و له‌ سێ‌شه‌مه‌یه‌کی مانگی نۆڤمبر دا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شێك له‌ ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان ڕخنه‌ یان له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌نگدان ڕۆژێکی ئاسایی و ڕۆژی کاره‌ و پشوو نی‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن ده‌بێت له‌و ساته‌ی ده‌نگدان دا ئیزن له‌ خاوه‌ن کار وه‌ر بگرن و بڕۆن ده‌نگ بده‌ن ، خاوه‌ن کاره‌کانیش ئه‌و ماوه‌یه‌ که‌ کرێکار ده‌ڕوات بۆ ده‌نگ دان، له‌ سه‌ر سه‌عاته‌کانی کار حسێب ناکات...

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ره‌ک کۆمار له‌ ساڵی 2004 دا 57 له‌ سه‌دی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا به‌شداری ده‌نگدانیان کرد..

باراك ئۆباما

کاندیدای ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکایه‌تی  ئه‌مه‌ریکا، پارتی دیموکراته‌کان له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ باراك ئۆبامای ته‌مه‌ن 47 ساڵه‌یان دیاری کردووه‌ . ئۆباما یه‌که‌م ڕه‌شپێسته‌ له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریکدا که‌ بۆ پۆستێکی وه‌ها کاندید کرا بێت.. باوکی ئۆباما خه‌ڵکی کینیا یه‌ و دایکیشی خه‌ڵکی ئه‌یاله‌تی کانساس ه‌.

ئۆباما دژی هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ڕژیمی عێراق ه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ سه‌ر مه‌که‌ین دا سه‌رکه‌وێت، نیازی وایه‌ که‌ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکی تا ساڵی 2010 له‌ عێراق بکێشێته‌وه‌.. به‌ڵام دژ به‌ مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له‌ وڵاتانی دیکه‌ و به‌ تایبه‌ت ئه‌فغانستان نی‌یه‌ و ده‌یه‌وێ که‌ سه‌ربازی زۆرتر له‌وێ بمێنێته‌وه‌..

به‌رانبه‌ر به‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌ مه‌کسیکه‌وه‌ ده‌ڕۆنه‌ ناو ئه‌مه‌ریکا، ئۆباما ده‌یه‌وێ پاراستنی سنووره‌کانی له‌ گه‌ڵ مه‌کسیك دا زیاتر پته‌و کات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بگرێت..

له‌ مه‌ڕ خراپ بوونی که‌ش و هه‌وا وه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه‌ ڕخنه‌ی ئه‌وه‌ دێته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا که‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ریکا هیچ به‌رپرسایه‌تی‌یه‌کی وای نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ بۆ باش کردنی که‌ش و هه‌وا..ئۆباما ده‌یه‌وێ که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌وڵ بدات به‌رپرسایه‌تی بگرێته‌ ئه‌ستۆ و ئه‌و ڕخنانه‌ بنه‌ بڕ کات...

له‌ ئه‌مه‌ریکای ئێستا دا ژنان مافی له‌ بار بردنی منداڵ یان نی‌یه‌ و ئۆباما ده‌ڵێت که‌ ژنان ده‌بێت ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت به‌ڵام له‌ پێشا ده‌بێت له‌ گه‌ڵ خانه‌واده‌ یان دوکتۆری تایبه‌ت دا قسه‌ بکه‌ن..

جۆن مه‌که‌ین

جۆن مه‌که‌ین ی ته‌مه‌ن 72 ساڵه‌ کاندیداتۆری پارتی کۆماری‌یانه‌. له‌ لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی وا له‌ شه‌ڕ دا به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ قاره‌مان ده‌زانرێن، مه‌که‌ینیش له‌ شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا_ ڤێتنام دا سه‌رباز بووه‌ و ماوه‌ی 5 ساڵیش له‌ ڤێتنام دیل بووه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئێستا مه‌که‌ین بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا که‌سێکی ناسراوتره‌ تا ئۆباما...

.سه‌باره‌ت به‌ هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عێراق ، مه‌که‌ین یش وه‌ك ئۆباما موخالفی ئه‌و هێرشه‌ بوو.. به‌ڵام وه‌ك ئۆباما له‌ سه‌ر کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان له‌ عێراق سوور نی‌یه‌ و پێ‌ی وایه‌ که‌ تا ئه‌و کاته‌ی وا هێزه‌کانی عێراقی ده‌توانن به‌ باشی کۆنترۆلی بارو دۆخه‌که‌ له‌ عێراق بکه‌ن، ده‌بێت سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکی له‌ عێراق بمێننه‌وه‌..

سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی سنووری ئه‌مه‌ریکا له‌ گه‌ڵ مه‌کسیك و کیشه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی، مه‌که‌ین ده‌یه‌وێت دیوارێك له‌ نێوان سنوور دا درووست بکرێت که‌ ڕێگر له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی په‌نابه‌ری نایاسایی بێت..

سه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌ ئه‌ستۆی به‌رپرسایه‌تی  بۆ چاکتر کردنی که‌ش و هه‌وا  له‌ دونیادا، مه‌که‌ینیش هاو ڕای ئۆباما یه‌...

له‌ ئه‌مه‌ریکادا زۆرن ئه‌وانه‌ی وا پێ‌یان وایه‌ هه‌موو که‌سێك مافی هه‌بوونی چه‌کی ده‌بێت هه‌بێت، به‌شێکی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکاش پێ‌یان باشه‌ که‌ یاسای مافی هه‌بوونی چه‌ک که‌مێك تووند تر له‌ ئێستا بکرێته‌وه‌. مه‌که‌ین له‌ گه‌ڵ ڕای به‌شی دووه‌م نی‌یه‌.

مه‌که‌ین پێ‌ی باش نی‌یه‌ که‌ ژنان مافی له‌ بار بردنی منداڵیان هه‌بێت و له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هاوجنس بازه‌کانیش ده‌ڵێت( هه‌ر ئه‌یاله‌تێك بۆ خۆی ده‌توانێت بڕیاری ئه‌وه‌ بدات که‌ ئه‌و که‌سانه‌ ڕێ‌یان پێ بدرێت له‌ گه‌ڵ یه‌کدا ئیزدیواج بکه‌ن یا نه)‌ ..

سێ شه‌مه‌ی داهاتوو واته‌ 4 ی مانگی نۆڤمبه‌ر کاتی ده‌نگدان بۆ دیاری کردنی سه‌رۆکێكی نوێ له‌ ئه‌مه‌ریکا دایه‌...‌

z ڕێکه‌وتی Sunday 2 November 2008-1:46 AM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
مه‌رگی منداڵێکی حه‌وت............. ... وەرگێران

مه‌رگی منداڵێکی حه‌وت ساڵه‌ ژیان ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌ حه‌وت نه‌فه‌ری هیوا به‌ ژیان نه‌ماو

تێبینی : وه‌ك له‌ خوێندنه‌وه‌ی دا دیاره‌ ئه‌م ڕووداوه‌ نزیك به‌ 14 ساڵ له‌مه‌و پێش ڕوویداوه‌. به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ په‌یامێکی بۆ مرۆڤایه‌تی تێدایه‌،حه‌زم کرد وه‌ریگێڕمه‌ سه‌ر کوردی و له‌م وێبلاگه‌دا داینێم..( ئه‌حمه‌د_ خ ) 

له‌ سوئیدی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی

ئه‌حمه‌دخوسره‌وی

نیکۆلاس گرین كوڕی خانمی ماگیا و ئاغای ڕێگ گرین، له‌ یه‌کی سێپته‌مبری ساڵی 1987 له‌ دایك ده‌بێت و له‌ پاییزی ساڵی 1994 له‌ گه‌شتێکیاندا به‌ ماشین له‌ ئیتالیا و له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی کالابرین له‌ لایه‌ن سه‌رنشینانی ماشینێکی دیکه‌وه‌ که‌ وا پێده‌چێت چه‌ته‌ و ڕێگر بن، ته‌قه‌یان لێ ده‌کرێت و نیکۆلاسی حه‌وت‌ساڵه‌ گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌که‌وێ و پاش دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌، هه‌وڵی پزیشکه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی بێ سه‌مه‌ر ده‌بێت و نیکۆلاس گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.باوك و دایکی نیکۆلاس له‌و کاته‌ زۆر سه‌خته‌دا بڕیار ده‌ده‌ن که‌ ئۆرگانه‌کانی له‌شی نیکۆلاس‌ وه‌ك ( دڵ و جگه‌ر و گورچیله‌ و ..... ) به‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ نیازی ئه‌و ئۆرگانانه‌ن، ببه‌خشن...به‌ هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی ڕێگ و ماگیا حه‌وت که‌س که‌ هیوایان به‌ ژیان نه‌مابوو،ژیانیان له‌ نوێ‌وه‌ پێ ده‌به‌خشرێت.

( ڕێنێ نیبێری ) له‌ ڕۆژنامه‌ی میترۆ ی سوئیدی دا ده‌نووسێت : ده‌ ساڵ پاش ئه‌و کاره‌ساته‌ باوکی نیکۆلاس ده‌بینم و پێکه‌وه‌ به‌ره‌و ئیتالیا سه‌فه‌ر ده‌که‌ین بۆ بینینی هندێك له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ هۆی ئۆرگانه به‌خشراوه‌کانی نیکۆلاسه‌وه‌ ئێستا له‌ ژیاندان. باوکی نیکۆلاس وێرای ده‌ربڕینی خه‌م و تاسه‌مه‌ندی بۆ کوڕه‌که‌ی، ئه‌و شه‌وه‌ش که‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌یان تێدا کردووه‌  به‌ شه‌وێکی شووم که‌ سه‌راپای ژیانی ئه‌مانی گۆڕیوه‌ وه‌سف ده‌کات .سه‌ره‌تای سه‌فه‌ره‌که‌مان له‌ شاری ڕۆما که‌ ( ئاندرێ ) ێ لێ ده‌ژی ده‌ست پێده‌که‌ین. ئاندرێ له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا تووشی نه‌خۆشی‌یه‌کی قور‌سی دڵ ده‌بێت و پزیشکه‌کان جواوی ده‌که‌ن و پێ‌ی ده‌ڵێن که‌ ته‌نیا چه‌ند مانگی دی ده‌ژێ و ده‌مرێت. به‌ڵام ته‌نیا شتێك که‌ توانی گیانی ئاندرێ ڕزگار بکات، دڵی نیکۆلاس بوو.

سه‌ره‌ڕای ئه‌‌وه‌ی که‌ ڕێگ و ئاندرێ یه‌کدی ناناسن، به‌ڵام ڕێگ وه‌ها ئاندرێ له‌ ئامێز ده‌گرێت که‌ مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات خزمایه‌تی و پێوه‌ندی‌یه‌کی زۆر نزیك له‌ نێوانیاندایه‌..

له‌ لادێ‌یه‌کی بنار شاخێك له‌ نزیك شاری سیسیلیا ئافره‌تێك به‌ ناوی( ماریا پیا پێدالا ) له‌ گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌یدا ده‌ژی. هه‌مان شه‌و که‌ نیکۆلاس له‌ خه‌سته‌خانه‌ ده‌بێت،پیا ماریاش له‌ سه‌ر نوێنی مه‌رگ ڕاکشاوه‌ و پزیشکه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که‌ ده‌مرێت، به‌ڵام به‌ هۆی جگه‌ری نیکۆلاسه‌وه‌ پیا ماریا ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.ئه‌مڕۆ پیا ماریا ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و دایکی کوڕێکه‌ که‌ ناوی ناوه‌ نیکۆلاس.  سیسیلیا له‌ کاتێکدا که‌ ده‌سته‌کانی ڕێگی باوکی نیکۆلاس به‌ توندی دگوشێت،  ده‌ڵێت که‌ ڕۆحی نیکۆلاس هه‌موو ڕۆژێك له‌ گه‌ڵمایه‌.له‌ سه‌ر یه‌ك ئۆرگانه‌کانی له‌شی نیکۆلاس به‌ هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی که‌ دایك و باوکی دایان، ژیانێکی نوێ ده‌به‌خشێ‌ به‌ حه‌وت که‌س.

ڕۆبرت بویریه‌سۆن له‌ ڕۆژنامه‌ی ئیکسپریس له‌ 27 ی مارسی 2007  له‌ وه‌سفی ئه‌و کاته‌ی که‌ ئه‌و حه‌وت که‌سه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ نیکۆلاس له‌ ماڵی باوکی نیکۆلاس کۆ بوونه‌ته‌وه‌ ئاوا ده‌نووسێت ( گه‌ر نیکۆلاس نه‌بایه‌ پێنج له‌و حه‌وت که‌سه‌ ئیستا له‌ ژیان دا نه‌بوون و‌ دوانیشیان به‌ ته‌واوی بینایی‌یان له‌ ده‌ست ئه‌دا... حه‌وت نه‌فه‌ره‌که‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك دێنه‌ ژووره‌وه‌،هندێك به‌ شه‌رمه‌وه‌ و هندێکیش به‌ گریانه‌وه‌..باوکی نیکۆلاسیش ده‌ڵێت ،که‌ به‌ یه‌کجار و له‌ یه‌ك کات و له‌ یه‌ك ژووردا چاوت به‌ هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ بکه‌وێت که‌ نیکۆلاس یارمه‌تی داون بۆ ژیان جێ‌ی بڕوا نی‌یه‌.ئێمه‌ کوڕێکمان له‌ ده‌ست دا، به‌ڵام ئه‌و توانی گیانی حه‌وت مرۆڤ ڕزگار بکات...

z ڕێکه‌وتی Tuesday 14 October 2008-11:55 PM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
بی نەزیر بۆتۆ ..... ... وەرگێران

بی‌نه‌زیر بوتۆ و بنه‌ماڵه‌که‌ی

سه‌رچاوه : سایتی BBC
له فارسی‌یه‌وه بۆ کوردی : ئه‌حمه‌د خوسره‌وی


بنه‌ماڵه‌ی بی‌نه‌زیر بوتۆش وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی نه‌هرۆگاندی به‌یه‌کێك له ناسراوترین بنه‌ماڵه‌ سیاسی‌یه‌کان له دونیادا دێته ژمار،
ذوالفه‌قار بوتو) باوکی بی‌نه‌زیر بوتو له سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی حه‌فتای زایینی دا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پاکستان بووه‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌و یه‌کێك له ده‌وڵه‌ته‌ غه‌یره میلیتاره‌کانی پاکستان له پاش سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته‌وه بووه،
بی‌نه‌زیر بوتو له ساڵی 1953 له شاری که‌راچی هاتووه‌ته دونیاو خوێندنی زانستگه‌یی خۆی له زانستگه‌کانی هارواردی ئه‌مریکا و ئۆکسفۆردی ئینگلیس ته‌واو کردووه..

بی‌نه‌زیر بوتو هه‌رچه‌ند که له‌ سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌نده به سیاسه‌ت ئۆگری نه‌بووه،به‌ڵام دواتر پێ‌ده‌نێته گۆڕه‌پانی سیاسی و دوو جاریش وه‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پاکستان هه‌ڵده‌بژێردرێ،هه‌ر چه‌ند که هه‌ر دوو جاریش به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن سه‌ره‌ك کۆماره‌وه وه‌لانراوه..

ئه‌و له پاش یه‌که‌مین سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به یه‌کێك له ناسراوترین ڕێبه‌رانی ژن له دونیادا ناو د‌برا...
بی‌نه‌زیر بوتو ئیراده‌یه‌کی قاطعانه و نه‌شکاوانه‌ی له باوکی‌یه‌وه وه‌ك میرات بۆ مابووه‌وه.باوکی بی‌نه‌زیر،له پاش کوده‌تایه‌کی نیزامی له ساڵی 1977 له لایه‌ن ژنراڵ ( ضیاء الحق ) ه‌وه‌ ده‌گیرێ و زیندانی ده‌کرێ و پاش دوو ساڵ ئیعدام ده‌کرێ،بی‌نه‌زیر خۆیشی به‌ر له‌ ئیعدام کردنی باوکی.ده‌گیرێ و 5 ساڵ له زیندانی تاکه‌که‌سی به‌ سه‌ر ده‌بات،ئه‌و ،ئه‌و ده‌مانه به سه‌خترین و تاقه‌ت پڕووکێنترین ده‌م ناو ده‌با..

بی‌نه‌زیر ئه‌و ماوه‌یه که بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له زیندان دێته ده‌ره‌وه.ده‌فته‌ری پارتی گه‌ل له له‌نده‌ن داده‌مزرێنێ و تێکۆشانی سیاسی خۆی دژی ژنراڵ ضیاءالحق ده‌ست پێده‌کات.

ساڵی 1986 ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات و 2 ساڵ دواتر ئه‌و کاته‌ی که ژنراڵ ضیاءالحق به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی فرۆکه‌که‌ی ده‌کوژرێت،بی‌نه‌زیر وه‌ك یه‌که‌مین سه‌ره‌ك وه‌زیری ئافره‌ت له وڵاتێکی ئیسلامی دا هه‌ڵده‌بژێردرێ..
بی‌نه‌زیر بۆتۆ و مێرده‌که‌ی ئاسف عه‌لی‌زه‌رداری چه‌ندین تۆمه‌تیان له بواری گه‌نده‌ڵی دا دراوه‌ته پاڵ،به‌لام تا ئێستا هیچ یه‌ک له‌و تۆمه‌تانه له دادگا دا سابت نه‌کراوه..

مێردی بی‌نه‌زیر ده‌خرێته‌ زیندانه‌وه و 8 ساڵ له زیندان به سه‌ر ده‌با،ئه‌و له ساڵی 2004 له زیندان ئازاد ده‌کرێ..
به‌ڵام بی‌نه‌زیر به هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه که ده‌درانه پاڵی.دیسان وڵات به جێ دێڵێ و له تاراوگه له شاره‌کانی دبی و له‌نده‌ن چالاکی خۆی درێژه پێ‌ده‌دا...
کوده‌تای په‌رویز موشه‌ره‌ف له ئوکتۆبری 1999 و ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌ی که له پاکستان دێنه‌ ئاراوه دوای دوو ساڵ نه‌واز شه‌ریف سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌ وڵاته له وڵات به ده‌ر ده‌نرێ و بی نه‌زیریش وێرای ئه‌و ناکۆکی‌یانه‌ی که له‌ گه‌ڵ نه‌واز شه‌ریف دا هه‌یه‌تی، بۆ دژایه‌تی کردنی ده‌وڵه‌تی نیزامی په‌رویز موشه‌ره‌ف،هاریکاری‌یه‌ک له گه‌ڵ نه‌واز شه‌ریف دا ده‌ست پێ ده‌کات..
سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2007 په‌رویز موشه‌ره‌ف چه‌ندین وتووێژی نهێنی له گه‌ڵ خانمی بوتۆ دا سه‌باره‌ت به ( دابه‌ش کردنی ده‌سه‌لات ) له هندێك له کۆڕه‌کاندا ئه‌نجام ده‌دا،ئاکامی ئه‌و وتوویژانه گه‌ڕانه‌وه‌ی بی‌نه‌زیر بوتۆ له 18 ی ئوکتوبری 2007 بۆ پاکستان ده‌بێ،،،

له 3 ی نۆڤمبه‌ری 2007 کاتێ په‌رویز موشه‌ڕه‌ف بارودۆخی نائاسایی له وڵات ڕاده‌گه‌یه‌نی،بی‌نه‌زیر له دژی ئه‌و بڕیاره ڕاده‌وه‌ستێ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخی ئاسایی بۆ ولات ده‌کات،ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا له ماڵه‌که‌ی خۆی‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌ر له‌وێ چالاکی‌یه‌کانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا،،

هه‌ر له گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بوتۆ بۆ پاکستان له شوێنی پێشوازی لێ کرانی دا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوو ده‌دا،که ئه‌و پێوه‌نابێ . به‌ڵام له 27 ی دسامبر دا له شاری راولبندی له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا ده‌کوژرێت..

تازه‌ترین قوربای بنه‌ماڵه‌ی بوتۆ

بی‌نه‌زیر بوتۆ دووایین که‌س له بنه‌ماڵه‌ی سیاسه‌تمه‌داری بوتۆ بوو،مورته‌زا که برای ئه‌و بوو،وا گومان ده‌کرا که ڕێبه‌رایه‌تی پارتی گه‌لی پاکستان به ئه‌ستۆ بگرێ،به‌ڵام ئه‌و له پاش وه‌لانرانی باوکی،بۆ ئه‌فغانستان هه‌ڵدێ و له‌وێ و له‌ چه‌ندین وڵاتی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دا به دامه‌زراندنی گروپێکی چه‌کداری ناسراو به ( ذولفه‌قار ) له دژی ده‌وڵه‌تی نیزامی پاکستان خه‌باتی خۆی ده‌ست پێ کرد،ئه‌و هه‌ر له تاراوگه دا بوو که وه‌ک نوێنه‌ری شورای ئه‌یاله‌تێك هه‌ڵده‌بژێردرێ و ئه‌وه‌ش وای لێده‌کات که بگه‌ڕێته‌وه پاکستان..

مورته‌زا بوتۆ له ساڵی 1996 دا له هه‌لو مه‌رجێکی گوماناویدا ده‌کوژرێت..
شه‌هنه‌واز برایه‌کی دیکه‌ی بی‌نه‌زیر که چالاکوانی سیاسی بووه،له ساڵی 1985 له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له باشووری فه‌رانسه ده‌کوژرێت....

z ڕێکه‌وتی Monday 22 September 2008-3:57 PM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?
نامەیەك بۆ خوا ... وەرگێران

 نامه‌یه‌ک بۆ خوا

 

 له‌ فارسی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی  

  ئه‌حمه‌د خوسره‌وی

 ڕۆژێک کارمه‌ندێکی ئیداره‌ی پۆست له‌ کاتی دابه‌ش کردنی نامه‌ دا چاوی به‌ پشتی پاکه‌ت نامه‌یه‌ك ده‌که‌وێت که‌ به‌ خه‌تێكی لار و وێر له‌ سه‌ری نووسرا بوو ( نامه‌یه‌ك بۆ خوا ) ...

که‌میك له‌ نووسراوه‌که‌ ڕاده‌مێنێت و پاشان نامه‌که‌ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌یخوێنێته‌وه‌ که‌ چی تێیدا نووسراوه‌ .....

 (خوایه‌ من بێوه‌ژنێکم ته‌مه‌نم هه‌شتا ساڵه‌ و ئێستا به‌و که‌مه‌ پووڵه‌ی خانه‌ نشینیمه‌وه‌ ده‌ژیم ، هه‌موو دارایی یه‌که‌م که‌ تا کۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌بوا پێ‌ی بژیایه‌م سه‌د دۆلار بوو ئه‌ویش له‌ ناو کیفێك بوو که‌ دوێنێ نه‌فه‌رێك لێ‌ دزیم ..

‌یه‌کشه‌مه‌ی داهاتوو جێژنه‌ و منیش دوو له‌ هاوڕێ‌‌یانم بۆ خواردنی شێوێك ده‌عوه‌ت کردووه، به‌ڵام ئێستا که‌ پووڵه‌که‌م لێ دزراوه‌ ناتوانم هیچ بۆ ئه‌و ده‌عوه‌ته‌ بکڕم و که‌سێکیش شك نابه‌م که‌ پووڵی لێ به‌ قه‌رز وه‌رگرم، تۆ ئه‌ی خوای به‌ سۆز ته‌نیا هیوای منی ، یارمه‌تیم ده‌، )

نامه‌که‌ کاریگه‌ری‌یه‌کی وا ده‌کاته‌ سه‌ر کارمه‌نده‌که‌، که‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی، بڕوات نامه‌که پیشانی هه‌موو کارمه‌نده‌کانی دی بدات.

له‌ ئاکامدا هه‌موو کارمه‌نده‌کان گیرفانی خۆیان ده‌گه‌ڕێن‌ و هه‌ر که‌سه‌و له‌ لای خۆیه‌وه‌ چه‌ند دۆلارێك له‌ سه‌ر مێزه‌که‌ داده‌نێت،کۆی گشتی ده‌کاته‌ 96 دۆلار که‌ به‌ ئادره‌سی پیره‌ژنه‌که‌ بۆی ده‌نێرن و کارمه‌نده‌کان له‌وه‌ی که‌ توانیویانه‌ وه‌ها چاکه‌یه‌ك بکه‌ن، خۆشحاڵ ده‌بن.

 جێژن دوای دێت و چه‌ند ڕۆژێک تێده‌په‌ڕێت، نامه‌یه‌کی دی له‌ هه‌مان پیره‌ژنه‌وه‌ ده‌گاته‌ ئیداره‌ی پۆست که‌ دیسان له‌ سه‌ر پاکه‌ته‌ نووسرا بوو ( نامه‌یه‌ك بۆ خوا ).

کارمه‌نده‌کان کۆ ده‌بنه‌وه‌ و نامه‌که‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌یخوێننه‌وه‌ که‌ چی ئه‌مجاره‌یان تێیدا نووسرا بوو...

 خوایه‌، نازانم له‌ باتی ئه‌و چاکه‌یه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵت کردم چۆن سوپاست که‌م ، به‌ لوتفی تۆ توانیم شێوێکی باش بۆ هاوڕێکانم ئاماده‌ بکه‌م و ڕۆژێکی خۆشیان له‌ گه‌ڵ به‌ سه‌ربه‌رم.بۆ ئه‌وانیشم باس کرد که‌ تۆی به‌ ڕوحم چ دیاری‌یه‌کی چاکت بۆ ناردم، به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ له‌و سه‌د دۆلاره‌ی بۆت ناردبووم چوار دۆلاری که‌م بوو که‌ دڵنیام کارمه‌نده‌کانی پۆست ئه‌و چوار دۆلاره‌یان بردووه‌......

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی Sunday 21 September 2008-2:50 PM له‌لایان زامدار چینی وەرگێران بۆ چوونه‌کان(0) - ?