## ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم !
چوارینه‌یه‌کی خه‌یام هه‌یه، مامۆستا هه‌ژاری کورد ڕۆحێکی جوانی کوردانه‌ی به به‌ریدا کردووه له کاتی وه‌رگێراندا. ئاوا ده‌فه‌رموێ
ئه‌گه‌ر بێ دینم ،گه‌ر بێ ئیمانــــــم ئه‌گه‌ر سه‌رخۆشی مه‌یخانه‌کانـــم
هه‌ر که‌س به جۆرێك له من تێده‌گا منیش هه‌ر ئه‌وه‌م که‌خۆم ده‌یزانم
مه‌به‌ستی من :
* کۆتایی نه‌وه‌ده‌کان له ئۆردوگای ڕومادی (وه‌هابی‌گه‌رێتی) خه‌ریکی گه‌شه‌سه‌ندن بوو، ئه‌و ده‌م ئه‌گه‌ر که‌سێك هه‌ر بڕوای به ئایینیش نه‌بوایه و به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕێکه‌وت ڕێ‌ی بکه‌وتایه کۆڵانێك یان شه‌قامێك و براده‌رێكی وه‌هابی یان به قه‌وڵی خۆیان ( أهل السنة ) ی بوایه به هاوده‌می ڕێگا یان هاوقه‌ده‌م. له لایه‌ن خه‌ڵکی دیکه‌وه مۆری وه‌هابێتی پێوه ده‌نرا....
ئه‌و ڕۆژگاره کۆمه‌ڵه لاوێك بوو بوون به( أهل السنة ) و بۆ ساتێك له بیر کردنی خه‌می خۆیان ،ئه‌وانیش وه‌ك زۆربه‌ی لاوانی دیکه‌ی ئۆردوگا، تیپێكی فوتبۆڵیان ساز کرد بوو، پاش موده‌تێك ڕوویان لێنام که له‌و تیپه‌دا یاری بکه‌م. داواکه‌یانم ڕه‌د نه‌کرده‌وه و چوومه ڕیزیان.مه‌به‌ستم ڕیزی تیپه‌که‌یه بۆ یاری فوتبۆڵ نه‌ك ڕیزی أهل السنة. که‌چی له لایه‌ن خه‌ڵکانێکه‌وه من ده‌مێك بوو،بوو بووم به وه‌هابی...
* هه‌ر له ئۆردوگای ڕومادی جار و بار ڕۆژنامه‌ی پێشره‌و و هندێکی دی له بڵاوکراوه‌کانی سازمانی کۆمه‌ڵه م به ده‌سته‌وه ده‌بینرا که بۆ خوێندنه‌وه وه‌رم ده‌گرتن،وه جار جاریش ڕۆژانی هه‌ینی بۆ کتێب وه‌رگرتن سه‌ردانی کتێبخانه‌ی پێشڕه‌و م ده‌کرد.که‌چی ئه‌مجاره‌یان هندێك که‌س لایان وا بوو که من هه‌واداری کۆمه‌ڵه م...
* جارێك له‌و کتێبخانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که باسم کرد خه‌ریک بووم چاوێکم به لیستی کتێبه‌کانی کتێبخانه‌دا ده‌گێڕا،گوێم لێ‌بوو یه‌کێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی کتێبخانه به هاوڕێکه‌ی گوت (پێم سه‌یره ئه‌و کوڕه وه‌هابی یه،چۆن دێت بۆ کتێبخانه ی خۆمان... ؟ )
* نزیک به دوو ساڵ پێش ئینشیعابێك له ناو (حدکا) دا ڕوویدا و ئه‌وانه‌ی وا له ڕیزه‌کانی حدکا ده‌رچوون ناوی خۆیان نا (حدک) ، له زۆر شوێن ده‌مبیست که به شێوه‌ی ناباو و دوور له ڕه‌وشت سووکایه‌تی به که‌سایه‌تی‌یه‌کانی ناو باڵی جیا بووه‌وه ده‌کرا. چه‌ند جار ئه‌و جۆره ڕه‌وشته‌م به ناپه‌سه‌ند زانی که‌چی لای هه‌ندێك که‌س بووم به جێ‌ی شك که گوایه منیش سه‌ر به باڵی (حدک) م...
* نۆ مانگ له‌مه‌و به‌ر بۆ سه‌ردانی هندێك هاوڕێ، سه‌فه‌رێکی سێ ڕۆژه‌م بۆ وڵاتێکی دراوسێ‌ی سوئێد ئه‌نجام دا،هاوڕێکانم ئه‌ندامی پارتی‌یه‌کی سیاسی بوون و درووست له‌و ڕۆژانه که من بۆ سه‌ردان له‌وێ بووم،ئه‌وان سه‌رگه‌رمی خۆ ئاماده کردن بوون بۆ گرتنی ئاهه‌نگی ساڵیادی دامه‌زرانی پارتی‌یه که‌یان.بۆ ڕۆژی ئاهه‌نگه‌که منیش ده‌عوه‌ت کرام و وه‌ك میوانێك به‌شداریم کرد. براده‌رێك که ئه‌ندامی حیزبێکی دیکه بوو،ئه‌ویش له‌وێ بوو، دواتر ئه‌و به منی ده‌گوت ئه‌رێ تۆش ئه‌ندامی ئه‌م پارتی‌یه‌ی؟ وه هندێکیش لایان وا بوو که نا بابه من له مێژه له گه‌ڵ ئه‌و پارتی یه‌دام و ئه‌و سه‌فه‌ره‌شم ته‌نیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام داوه...
* چه‌ند ڕۆژ پێش له کاناڵی نه‌ورۆزی زبانحاڵی pjak بۆ به‌رنامه‌یه‌ك له سه‌ر ژیانی ئاواره‌یی خۆم ده‌عوه‌ت کرا بووم. که چی ئیستا زۆر که‌س لایان وایه که من بووم به ئه‌ندامی pjak
تو خوا گوڵم سا ناحه‌قمه گه‌ر بڵێم ڕۆژگارێکی سه‌یره..
_## ناوی شیعرێکی ئه‌حمه‌د شاملو وه، که به‌ڕێز ناسری حیسامی کردوویه به کوردی_
z ڕێکه‌وتی Tuesday 11 November 2008-1:17 AM له‌لایان زامدار
چینی
وتار
بۆ چوونه‌کان(0) -
?