تــــاوان
ئه‌م شیعره ڕێكه‌وتی 5.2.2004 چوار ڕۆژ پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كی شوبات، له ئۆردوگای(ئه‌لكه‌رامه)له‌نێوان سنووری عێراق-ئۆرده‌ن نووسراوه.......
ووتم ئۆخه‌ی ئه‌مجاره‌یان جـێــــژنی دوو جێـژنه‌یه بۆمان
یه‌كه‌میان نه‌مانی به‌عس‌وئه‌وی دی‌یان جـــــــێژنی‌قوربان
ووتم خوایه شوكر بۆ تۆ واكه‌وته‌گۆ ڕدێوه‌زمــــــه‌ی به‌عس
خۆری ئــازادی هــه‌ڵاتــووه لـه ئاسمانی كـوردستــــــــــــان
نه‌مزانی كه شایی جێــــــــژن بۆمه‌ی كورد ده‌بـێ به ڕۆ ڕۆ
مه‌لی بزه‌ی باخچه‌ی لێومان ده‌خنــــــــكێنێ ده‌ستی تاوان
نه‌مزانی كه هه‌وری ماته‌م ئاســمانی كورد داده‌پۆشــــــــێ
كوردكۆستێكی‌كه‌ی ده‌كه‌وێ گه‌ور‌ه‌تر له‌كۆستی‌جـــــــــــاران
دوژمن،دوژمنی داخ له‌دڵ ووتی‌جێــــژن و كورد بێ خـه‌م بێ
شتی وا نه‌بـووه‌و ناشبێ..شتــــــــــی وا مه‌گه‌ر له خه‌ونــان
ده‌ستی ڕه‌شی ڕاكێـشا بۆ گه‌ردنی‌دایكی زولف‌خه‌نه‌ییــــــــم
ملوانكه‌ی شادی پچراند و جه‌رگی كرد به‌كانگای گڕكــــــان
زامـی جـه‌سته‌ی برینداری منــــــــی نامـۆی ئـــه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش
هاتۆته سۆ ئه‌مڕۆ هه‌مـوو بـۆ شــه‌هیـــدانی كوردســتــــــــان
منیش‌وه‌كوو (بێكه‌س) ده‌ڵێــم گه‌ر ڕۆژێ ده‌رچــین له زیله‌ت
ئـه‌و ڕۆژه‌یـه جێـژنی ئێمه نه‌ك پڵاو یان جـێـژنی قـوربــــان
z ڕێکه‌وتی Monday 27 October 2008-5:12 PM له‌لایان زامدار
چینی
شیعر
بۆ چوونه‌کان(0) -
?