دیمانه‌ی سایتی هونه‌رلاند له گه‌ڵ من
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بکرێت به کورتی خۆت به خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی هونه‌رلاند بناسێنیت؟
پێشه‌کی سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته. به کورتی من ئه‌حمه‌د خوسره‌وی خه‌ڵکی ناوچه‌ی باوه‌جانی سه‌ر به پارێزگای کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانم. له ساڵی 1981 له باشووری کوردستان له دایك بووم. ساڵی 1982 له لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی سه‌دامی‌یه‌وه به بێ ویستی خۆمان بۆ ئوردوگای ئه‌لتاش یان ڕومادی له خوارووی شاری ڕومادی گوێزراینه‌وه. تا ساڵی 2003 له‌و ئوردوگایه ژیاوم و له ئه‌پریلی 2003 ئاواره‌ی سنووری عێراق و ئه‌رده‌ن بووم و له ئوردوگاکانی ئه‌لکه‌رامه و ئه‌لڕۆیشد نزیك 3 ساڵ و نیو مامه‌وه و پاشان له سێپته‌مبه‌ری 2006 به هاوکاری کومیساریای باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کارووباری په‌نابه‌ران وه‌ك په‌نابه‌ر بۆ وڵاتی سوئید سه‌فه‌رم کرد. ئێستاش ئه‌وه دوو مانگ ئه‌بێت له وڵاتی ئیرله‌ند ئه‌ژیم.
له که‌یه‌وه شیعر ئه‌نووسیت و یه‌که‌م شیعر که نووسیت ناوی چی بوو؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی وا نووسیومن به شیعر بژمێردرێن، ماوه‌ی پێنج ، شه‌ش ساڵێك ئه‌بێت که ناو به ناو ده‌نووسم، یه‌که‌م شیعر که نووسیم پێم وایه ناوی کوردستان بوو.
زیاتر شیعری کام شاعیر ئه‌خوێنیته‌وه ؟
به گشتی هه‌ر شاعیرێك شیعره‌کانی چیژم پێ ببه‌خشێ، ده‌یخوێنمه‌وه.شاعیرێكی تایبه‌ت نی‌یه که ناوی به‌رم.
کام له شیعره‌کانی خۆتت زیاتر خۆش ئه‌وێت ؟
ته‌عبیرێك هه‌یه که هه‌میشه ده‌وترێت. ئه‌مه‌وێت منیش هه‌ر ئه‌وه بڵێمه‌وه. باوك و دایکێك که چه‌ند منداڵیان هه‌بێت، ناکرێت که یه‌کێکیان له‌وی دی زیاتر خۆش بوێ، بۆ شیعریش هه‌روایه. وه‌ك له وڵامی پرسیاری دووه‌م دا ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی وا نووسیومن بکه‌ونه خانه‌ی شیعره‌وه. هه‌موویان له لام وه‌ك یه‌کن. هه‌ر یه‌که‌و له ساته وه‌ختێکی تایبه‌تدا نووسراون هه‌ر یه‌که‌یان ئازار و ژانی خۆیان هه‌بووه.
به بڕوای تۆ به کێ ده‌توانرێت بوترێت شاعیر ؟
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ به چاوخشاندنێك به سایته‌کاندا ده‌بینین که سه‌رگه‌ردانی‌یه‌ك له بواری شیعر نووسینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. هه‌ر که‌سه و دوو هۆنراوه ئه‌نووسێت پێشناوی شاعیر یان هۆنراوه نووسی ده‌خرێته پێش ناوه‌که‌یه‌وه. به‌ڵام به گشتی ئه‌و شیعره‌ی که جێ‌ی خۆی له دڵی خوێنه‌ر دا ئه‌کاته‌وه و نووسه‌ره‌که‌ی خاوه‌نی پێشێنه‌یه‌کی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی‌یه.خاوه‌نه‌که‌ی شاعیری ڕاسته‌قینه‌یه.
خێزانت پێکهێناوه؟
به‌ڵێ.
تا ئێستا هه‌وڵت داوه شیعر بۆ هونه‌رمه‌ندان بنووسیت ؟
له ناو شیعره‌کانما شیعری واشم نووسیوه که بۆ گۆرانی بشێت، به‌ڵام تا ئێستا تایبه‌ت بۆ هیچ هونه‌رمه‌ندێكم نه‌نووسیوه.
جه‌نابت ته‌نیا شیعر ئه‌نووسیت ؟
نا، هه‌ندێك جاریش وتار ده‌نووسم و جار و باریش له فارسی‌یه‌وه بابه‌ت وه‌رئه‌گێرمه سه‌ر زمانی کوردی. له وێبلاگه‌که‌مدا ئه‌توانیت هه‌ندێك له نووسینه‌کانم ببینیت.
www.zamdar.tk
له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر بته‌وێت شتێك بڵێیت؟
جارێکی تر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که خزمه‌تی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی ئه‌که‌ن
ستافی هونه‌رلاند
سازدانی / لاولاو ئه‌لاکه‌ره‌می













